وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە هەفتەى داهاتوو داهاتی ناوخۆى شەش مانگ رادەگەیەنن و وتەبێژى وەزراتەکەش دەڵێت، گوژمەی دوەمی پارەی موچە لە بەغداوە 20 تا 25ی ئەم مانگە دەگاتە دەستیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مووچه و یاسای بودجه كه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و رێنماییه‌كانی بۆ ده‌رچووه به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌سه‌ری رێكه‌وتوون ئه‌وه‌یه كه بۆ سێ مانگ پاره به قه‌رز ده‌درێته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
لەبارەى داهاتى ناوخۆ وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، داهاتى ناوخۆ ئەوەى هەیە شەفاف و روونە وەک ژمارە راگەیەندراوە کە وەزیرى دارایى رایگەیاندووە 320 ملیار دینارە، کە داهاتی ناوخۆ بەشێکی قەرزە بەشێکی چەکە هەموی پارەی نەختینە نییە و بەشێکی زۆری بۆ وەزارەتەکان خەرج دەکرێتەوە.
بەوتەى هونەر جەمال پێشبینی ده‌كه‌ن قۆناغی دوه‌می پاره‌ی مووچه‌ی مانگی (ئاب/8) له 20 تا 25ی ئه‌م مانگه بگاته هه‌رێم و راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌ینێرێت، ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی دو ومانگی داهاتو دیاره و هیوادارن له كۆتایی ساڵیش به‌ته‌واوی بگه‌ینه رێككه‌وتن.
لەبارەى هۆکارى دواکەوتنى وەزیرى دارایى بۆ بەغدا وەزارەتی دارایی دەڵیت، دواکەوتنی سەردانی وەزیر بۆ بەغداد پەیوەندی بە ئامادەکردنی راپۆرتی چاودێری داراییەوە هەبووە.
لایخۆیه‌وه هاوڕێ کەمال، راوێژکاری یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری باسى لەوەکرد، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای رێكخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان كۆبوه‌وه و باس له‌وه‌كرا كه چه‌ندێك داهاتیان هه‌یه و ده‌بێت چۆن خه‌رجی بكه‌ن، ئه‌و 320 ملیار دیناری باس ده‌كرێت كه داهاتی ناوخۆییه هه‌مووی كاش نییه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر قه‌رز و خه‌رجییه‌كانی لێده‌ربكرێت ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متره.
وتیشى، هه‌فته‌ی داهاتو داهاتی ناوخۆ کە لە داهاتى شەش مانگ پێکهاتووە بڵاوده‌كەنەوە، به‌هیچ جۆرێكیش قبوڵى ناكه‌ن میدیاكان به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه قسه بكات، هاوکات لیژنەیەکیش بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکان پێکهێنراوە، هه‌ندێك كه‌س قه‌رز و ئه‌رزیان وه‌رگرتوه، به‌داخه‌وه نه قه‌رزه‌كه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه نه زه‌وییه‌كه‌یان وه‌كو پێویست وه‌به‌رهێنان كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی میدیاوه ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و له وه‌زاره‌تی دارایی.
ئەوە لەکاتیکدایە، ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت لە هەرێمى کوردستان کۆتایى پێدێت و لە بەغداش دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 بەردەوامە.
