سەرەڕای هۆشداریدان لە بەرپابوونی جەنگێکی دیکەی جیهانی، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە، بەداخەوە ڕۆژانە کورد لەهەموو لاوە قڕدەکرێن و کوردستان وێران دەکرێت.
بۆیە ڕەنگە کاتی ئەوە نزیک بێت، کە کوردەکان بیر لە گۆڕینی شێوازی خەباتیان بکەنەوە، تا چیتر قڕ نەکرێن و کوردستانیش زیاتر وێران نەکرێت!
حەمەی حەمەسەعید
٢٠٢٢/١٠/٤
دەقی ئەو پەیامەی سەرەوەم لە ٢٠٢٢/١٠/٤ لەلاپەرەی خۆمدا بڵاو کردەوە لەدوای ھێرش و پەلامارەکانی سالی ٢٠٢٢ بۆسەر ھەرێمی کوردستان بەدرۆن و موشەک.
مەبەستم ئەوەبوو تەکنەلۆجیا لەدەست نەیارەکانی کوردایە، لە ھەرکات و ھەرکەسیان بوێت لە ھەرجێگەیەدا بێت بەئاسانی دەیکوژن.
ئەوەتا دوێنێ عەربەت بەنمونە .
درود بۆ رەوانی پاکی شەھیدەکان
حەمەی حەمەسەعید
٢٠٢٣/٩/١٩
