په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غداو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه زانیاریی له‌باره‌ى گه‌یشتنى یه‌كه‌م بڕى قه‌رزه‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم كه 700 ملیار دیناره ئاشكراده‌كه‌ن‌و به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ش، دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چه‌ند ڕۆژێكى دیكه دواده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ى کاروان یاروەیس په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق، لەم هەفتەیەدا 700 ملیارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم بۆ موچەو بۆ ئەم مەبەستە سێ بانکی عێراقی ڕاسپێردراون بۆئەوەی 700 ملیارەکە بدەنە هەرێمی کوردستان.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، دوو بۆ سێ ڕۆژی دیکە 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەولێر، بەوپێیەش بێت لەڕۆژەکانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
سەرچاوەكه‌ى بانکی ناوەندیی عێراق وتویه‌تى، "تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەک لەبەغداوە نەنێردراوە بۆ هەولێر، لەسبەینێ یەکشەممەوە دەوام دەستپێدەکاتەوە، بەڵام دوو بۆ سێ ڕۆژی پێدەچێت تاوەکو ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو دەبێت".
ده‌شڵێت، "بانکی ناوەندیی پارەکە دەنێرێت بۆ لقەکەی خۆی لە هەولێر، ئەوانیش دەیخەنەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".
سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی موچەش سەرچاوەكه ڕونیكردۆته‌وه، بەوپێیەبێت پارەکە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەگات‌و لەچوارشەممەو پێنجشەممەدا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
