نوێترین

recent

30/08/2023

جگە لە لاهور شێخ جەنگی، ڕێگە بە کەسە نزیکەکانیشی نادرێت بەشداری كۆنگرەی یەكێتی بکەن

 


جگە لە لاهور شێخ جەنگی، ڕێگە بە کەسە نزیکەکانیشی نادرێت بەشداری كۆنگرەی یەكێتی بکەن
لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی بایكۆتی كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكە دەكەن.
بەهۆی بەردەوامی هەڵوێستەكانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە بەرانبەر لاهور شێخ جەنگی بەشێك لە كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی، كە تائێستا لە حیزبەكەدا ماون، بڕیاریانداوە بایكۆتی كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكە بكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانە بەشێكن لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی و لە ماوەی رابردوودا چەند دانیشتنێكیان ئەنجامداوەو بڕیاریانداوە بایكۆتی ئەو كۆنگرەیە بكەن، كە بڕیارە یەكێتی لەمانگی داهاتوو بیبەستێت.
بوار زانیویەتی، بەشێكی ئەو هەڵوێستەی سەركردەكانی یەكێتی پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە دڵنیان لەوەی لە كۆنگرەو لە دوای كۆنگرەش هیچ رۆڵ و پێگەیەكیان لەناو حیزبەكە نامێنێت، بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085