دوای سەردانی بۆ هەولێر وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هاتنی شاندی تورکیا ئاماژەی گرنگیی پەیوەندییەکانمانە، گفتوگۆمان لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانمان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمان کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وتیشی، گفتوگۆمان لەبارەی ئاساییشی ناوچەکە کرد، هەرێمی کوردستان نابێتە هۆکاری ناسەقامگیری وڵاتانی دراوسێ.
هاوکات، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد و هەولێر بەرەوپێش دەچن، خۆشحاڵم کە لە هەولێرم، لە سەردانەکەمدا پرسی ئاو و وزە و ئاساییش و چەند پرسێکی دیکەمان تاوتوێ کرد.
ئەو وەزیرە تورکییە وتیشی، سوپاسی حکومەتی هەرێم دەکەین کە لە بەرەنگاربونەوەی پەکە..کە هاوکارمان بون، پەک...ەکە لە عێراق خۆی دەشارێتەوە بۆیە لەگەڵ هەولێر و بەغداد کار لەسەر لەناوبردنیان دەکەین.
