نوێترین

recent

24/03/2023

کوردەکانی شاری وڵڤرهامپتۆن_بەریتانیا لەبۆنە ئاینی ونەتەوایەتیەکان دا.

کوردەکانی شاری وڵڤرهامپتۆن_بەریتانیا لەبۆنە ئاینی ونەتەوایەتیەکان دا.
لەووڵاتی بەریتانیا جیاواز لە لەهەموو ووڵاتانی ئەوروپا ز ڕەوەندی
کوردی لێكـەوە نزیکن لەبۆنە ئاینی و نەتەوەییەکان دا بێ گوێ دانە بیروبۆچونی جیاواز هاوکاری یەکتر دەکەن.
لەڕابردوودا کاتێك کۆمەك بۆ کوردانی ڕٶژئاوا کۆ ئەکرایـەوە کوردانی بەریتانیا بەتایبەت (گروپی مزگەوتی ڕووناکی) چاکی مەردایەتیان لێ هەڵماڵی وهەرکەسەو بەپێی توانای خۆیان ولەهەموو شارەکانی دیکە زیاتر هاوکاری کوردانی ڕۆژیاوایان لەڕێگایی مزگـەوتی ناوبراوە کرد هەرچەندە کوردی شارەکانی دیكـەش کەم تەرخەم نەبوون بەهەمان شێوەی ئەم شارە بەشداری کاریگەریان هەبووە
لەدیدگایی ئێمەوە شاری وڵـڤرهامتۆن لەهەموو ڕویەکەوە جیاوازترە لەشارەکانی دیکەی بەریتانیا
لەهەمان کات دا ڕەوەندئ کوردی بەریتانیا بەتایبەت شاری وڵٶڤرهامپتۆن جیاواز لەشارەکانی دیکە بەشداری خۆپیشانداننەکانیانی دژی دوژمنانی کوردیان کردووە.ئەم مزگەوتە جگە لە ئاینداریە
لەهەمان کات نەك تەنها کوردەکان بەڵكو هەموو دەنگ وڕەنگە جیاوازەکان و کۆمەڵگاکانی ئینگلیز کاسۆلیکیەکان ،پاکستان،هیندی،عەرەب دیکەیان کۆکردۆتەوە.
دووقوتابخانەی تێدا کراوەتەوە
یەکەم: فێرکردنی ،مناڵانی بەزمانی کوردی.ئاشنا کردنیان بەئاداب کەلتوری کوردی.
دووەمیان: مامۆستای تایبەت وانەی وئاینی بە مناڵانی شارەکە ئەڵێنەوە
جێگای خۆیەتی بڵێین مامۆستا بەڕێزەکان بێ بەرامبەر وانە بەقوتابیەکانیان دەڵێنەوەو هاوکاری ئەم ستافی مزگەوت (بێ سنورە) لەکوردستانەوە تا ئەفریقاش هاوکاری خەڵکی کەم دەرامەت ولێقەوماوان دەدەن
.لەئێستادا ولە هەموو مانگە پیرۆزەکانی ڕەمەزان هەر ئێوارەیەك کەسێك یان خێزانێك تێچووی خۆراکی بەربانگ دابین ئەکات ولەلایەن و ستافە خۆبەخشەکەیانەوە سەرپەرشتی و ئامادەی ئەکرێت جگە لەکورد عەرەب وفارس و پاکستانی وئەفغانی وخەڵکانی تر ئامادەی ئێوارە خوانەکانی بەربانگ ئەبن.
پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ
ئەوەی بەرچاومان کەوتووە ئەم شارە لەجەژنەکانیش دا بەجل وبەرگی کوردی و هاوشێوەی کوردستان زیاتر سەردانی ماڵان ئەکەن و گەردن ئازادی لەیەكتر ئەکەن. زیاتر جێگای شانازیی ئەو شارەیە تەنانەت گەنجە کانیش (سینگڵەکان) یش خەڵکی باشن وخراپەکانیش زۆر دەگمەنن بەخۆشی ناخۆشی یەکترەوە لەڕێگای ئەم مزگەوتەوە ئاگایان لێك هەیە دەستی هاوکاری بۆیەكتر خەڵکانی دیكـەش درێژ ئەکەن
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣/٢/٢٠٢٣ یەکەم ڕٶژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێکەوە لەهەمان مزگەوت بەربانگیان کردەوە
عطا حاجی عەبدوڵا











Picsart-24-02-23-21-31-09-085