
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ده‌مانچه فیشه‌كی ناوه به‌خۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئازاری 2023، رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفریەوە ئافرەتێک بەناوی (ب - و - ڕ) لە دایکبووی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئه‌وه‌شی وتووه: بەوتەی کەسوکاری لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ده‌شڵێت: "لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".