ئەمریکا لە ڕێگەی کونسوڵەکەیەوە لە هەرێمی کوردستان، نوێترین پەیامی خۆی دەداتە پارتی و یەکێتی و فشارییان دەخاتە سەر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان خۆیان و لەگەڵ بەغداد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دیدیاری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی ئەنجامداوەو پێی ڕاگەیاندون، وڵاتەکەی تەنها لەگەڵ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتییە و هیچ بژاردەیەکی تری بەلاوە قبوڵکراو نییە.شارپرێس زانیویەتی، کونسوڵی ئەمریکا بەتوندی پەیامی وڵاتەکەی داوەتە بەرپرسانی هەردوولا بۆ ڕێککەوتن و دواتریش ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای بە تەنها ڕێگەچارەی مانەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان زانیوە.
هەر بە پێی زانیاریەکان، لەدوای ئەوەی کە کۆبونەوە بڕیارلێدراوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی هەڵوەشایەوە، هەریەک لە کونسوڵ و نوێنەرانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا، هاتونەتە سەرخەت و هەوڵی ئەوەیان داوە هەرچۆن بێت کۆبونەوەکە بکرێت و پارتی و یەکێتی لێک نزیکببنەوە، بەڵام دەرچونی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیوەندیەکانی یەکێتی و پارتی زیاتر تێکچوون و بە تەواوی لێک دور کەوتونەتەوە و هیچ پەیوندیەک لە نێوانیان نەماوە بۆ کۆبونەوەی نێوانیان.