
بەپێی سەرژمێرییەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق تەنها لە مانگی یەكی ئەمساڵدا زیاتر لە
6 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراون.
ئەنجومەنەكە بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی یەكی ئەمساڵدا 25 هەزار و 406 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجا دراون، بەشێوەیەك 22 هەزار و 300ی لەناو دادگاكاندا تۆمار كراون و 3 هەزار و 106یشی لە دەرەوەی دادگا بوون.ئەوەش هاتووە، هەروەها لە هەمان مانگدا 6 هەزار و 344 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراون، بەشێوەیەك 4 هەزار و 916ی لە دەرەوەی دادگان بوون و هەزار و 428 حاڵەتیش بە بڕیاری دادگا بوون.بەپێی ئەو سەرژمێریە لە هەر رۆژێكدا لە عیراق 211 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت، كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە و بۆ هەر كاتژمێرێك 8 حاڵەت دەكات، واتا هەر 7 خولەكێك حاڵەتێكی جیابوونەوە تۆمار دەكرێت.