
ئەمرۆ لە تیڤیەکان بینیم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە هەلبژاردەی عیراق کرد، گو هەدیە و پارەی پێشکەش کردوون لەکاتێکدا رۆژ بەرۆژ ئاستی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان بەرەو دواوە دێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەم برادەرە لە ساڵانی پێشووتر کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کاتی پارە زۆرە کە! کە زۆر شت دەکرا کە بیکات بەڵام نەیکرد، وەک دروستکردنی یاریگای نێودەوڵەتی بۆ هەموو جۆرە یارییە وەرزشیەکان بەتایبەتی تۆپی
بەپێچەوانەوە دەستی یارمەتی بۆ یاریگاکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی ناوەند درێژ دەکرد، وەک نۆژەن کردنەوەی یاریگای (شەعب) لە بەغداد لە جیاتی ئەوەی یاریگای هەولێر نۆژەن بکاتەوە!
لە ساڵانی بەر لە قەیرانی دارایی کە کوردستان بە گشتی لە ڕووی ئاوەدانیەوە لەسەردەمی زێڕینیدا بوو، زۆر هاوارو تکامان کرد کە شۆڕشی ئاوەدانکردنەوەی وڵات با ژێرخانی وێرانی وەرزشیش بگرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای حکومەت و وەرزش بێ پلان و ستراتیژ بوون و لە جیاتی بنیاتنانی یاریگاو هۆڵ و شاری وەرزشی مۆدێرن، پارەیەکی زۆریان بە یانەکان بەخشی تا یاریزانی عەرەب بێنن، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی عیراق یەکەم بن! بەو شێوەیە چەند دەسکەوتێکی کاتی بەدیهات، ناوبانگ و شانازی و یاریزانی باش، بێ نەبوونی گۆڕەپانێکی شیاو بۆ یاریکردن، وەک کوردەواری دەڵێ فلسێکی سووتاو ناهێنێ!
نمونەی ئەمەش ئەمساڵ لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی تۆپی پێی خولی نایابی کوردستان و خولەکانی دیکەی پلە یەك و ئاستە جیاوازەکانی دیکە لەهەندێ یاریگا بەڕێوە دەچوون بەڕاستی گریانت بۆ حاڵی ئەو یاریگایانە دەهات، بەشێکیان لەگەڵ بارینی هەر پڕوشکێك باران دروست کردنی دەریایەك لەئاو و لافاوێکی لەدوای خۆیەوە لە یاریگا بەجێ دەهێشت کە ئەمەش هۆکاربوو بۆ دواخستنی چەندین یاری.
ئەمە حاڵی وەرزش بێت لە کوردستان و سەرۆکی هەرێمیش خەریکی پارە بەخشینەوەیە بە یاریزانی بەغدادی دراوسێ!
ن/ ڕێباز شەهید شیرۆ