نوێترین

recent

21/01/2023

کوردایەتییە ئیدی

 کورد_ بازرگانەکانی کوردایەتی وەزعیان شڕە بە دەست خەڵکەوە، لەسەر رەقەم پێیان رادەبوێرن!

+ خەڵک تەنها قسە و یاداشت و نوسینەکانی خۆیانیان پێ دەڵێتەوە و هیچی تر.
_ راستە دەڵێن هەر دەبێ لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێ؟!
+ بیکەن شەقی ئەمریکا و مەکگورگە ئەگەرنا خۆیان دوایان خستوە و هیچ کات نایانەوێ هەڵبژاردن بکرێ!
_ یەکێتی و پارتی زۆری نەماوە بەیەکدا بدەن!
+ راستیەکە ئەوەیە دەیانەوێ توندتر لە جاران گەڕێکی تری باوەش بەیەکدا کردن دەست پێ بکەن!
_ لە هەمو دونیا ئۆپۆزسێۆن دەیەوێ ئەحزابی دەسەڵات نێوانیان خراپ بێ لێرە نەبێ!
+ خەمی ئەوانیان نیە، نایانەوێ مانگانەکەی خۆیان کێشەی بۆ دروست بێ!
_ پێیان ناخۆشە بۆ جامی کەنداو خەڵکی هەرێم خۆشحاڵە بە بردنەوەی عێراق!
+ هەرچی پارە و پۆستی عێراقە بۆخۆیانیان بردوە ئەو تۆزە خۆشحاڵیەش بە زۆر دەزانن بۆ خەڵک؟!
_ خویان داوەتە ڤیزای ۱٠ ساڵی بریتانیا!
+ کێ؟!
_ وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەتی ماوە بەسەرچوی کابینەی نۆ!
هۆشیار عەبدوڵا
Picsart-24-02-23-21-31-09-085