نوێترین

recent

14/01/2023

ئەڵقەی کۆتایی (یەکێتی نوێ)

تەنانەت  لە۳۱ی ئابیشدا کە یەکێتی  ئاوارەی سەیران بەن و باشماخ بوو بوو بەقەد ئێستا دۆخی سیاسی و (سەربازی) خر

 نەبوو،مام جەلال ئەوکات دەیوت ڕاستە ئێمە شارەکانمان لەدەستداوە بەڵام ڕۆحی خەڵکمان لەدەستنەداوەو هاوسۆزمانن،بەڵام ئێستا وەک دەبینن  یەکێتی سۆزو ڕۆحی خەڵک و  شاخ و شاریشی لەدەستداوە،بامن بپرسم خەڵک لەپێناو چی دا ببێتە یەکێتی؟ 

لەدووساڵی ڕابردوودا (یەکێتی نوێ) چەندین مەلەفی قورسی خرایە سەرشان کەگرنگترینیان پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سپیکردنەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتە،هەروەها کەیسەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان و وەرگرتنی سەرانە لەبازرگانان و دەستێکەڵکردن لەگەڵ ئەوانەی کەلەلیستی تیرۆری ئەمریکیەکاندا هەن و ڕێگریکردنی ئاشکرا لەوەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆرئاواییەکان، ئەمە وایکرد کە (یەکێتی نوێ) بەتەواوەتی لەهاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بکرێتە دەرەوەو بڕیاری کۆتایهاتنی بدرێت،ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەڵقەی کۆتایی یەکێتیە نوێیەکەیەو ئەوانەشی کەتەحەکومی پێوەدەکەن تەنها تەسلیمبوون بەئەمری واقیعیان لەبەردەمدایە.

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد




 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085