نوێترین

recent

21/01/2023

ئاڵای ئەو عێراقەی دەمانکرد بەدراوسێیەکی باش لەزاخۆ و دھۆک و ھەولێر و سلێمانی ھەزاران گەنجی کورد لەخۆیان ئاڵاندبوو.

 عەتا سەراوی:

ئاڵای ئەو عێراقەی دەمانکرد بەدراوسێیەکی باش لەزاخۆ و دھۆک و ھەولێر و سلێمانی ھەزاران گەنجی کورد لەخۆیان ئاڵاندبوو.
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:
لەڕیفراندۆمی سەربەخۆیی یەوە بۆ پاڵەوانێتی جامی کەنداوی (٢٥) فارسی؟!یان عەرەبی؟
بەداخەوە لەم ھەرێمەی ئێمەدا کە لەساڵی ٢٠١٧ ریفراندۆممان بۆ سەربەخۆیی کرد، بینیمان عەرەبە چاوڕەشە عێراقی یەکانی برامان!!! چۆن پەلاماریان داین و بە ئێستاشەوە ھەر لەبڕینی بودجە و پابەندنەبون بەو دەستورەیی خۆیان پەسەندیان کردوە چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکەن؟!
ئەوەی بۆ من ئازار بەخشە دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە کێبڕکێیان بو چۆن بگەنە ئەوێ و وەلائی خۆیان بۆ عێراقی حەبیب دەربڕن.
لەوەش ناخۆشتر سیاسەتمەدار و پەڕلەمانتارانیشمان ھەڵدەپەڕین لەساحەکە تا دڵسۆزی خۆیان بۆ برا عەرەبەکانمان بسەلمێنن و مەخابن ئاڵای ئەو عێراقەی دەمانکرد بەدراوسێیەکی باش لەزاخۆ و دھۆک و ھەولێر و سلێمانی ،ھەزاران گەنجی کورد لەخۆیان ئاڵاندبوو بێژەرە وەرزشی یەکانیش مان بەحەماسێکی سەیرەوە بەعەرەبی و کوردی ھات و ھاواریان بوو.
زۆر بەداخەوە یەکتر قبوڵ نەکردن و تاکڕەویی و خۆپێ گەورەو بەرامبەر بچوک و پیلانگێڕی دژ بەیەک و گەندەڵی و نەبونی دادپەروەریی و شکستی ئیدارەدانی حکومەت و نەبونی خزمەتگوزاری و کێشەیی موچەو بێکاریی ھتد
کارێک یان کرد لەکوردستانەوە بەلێشاو خەڵک بچێت بۆ بەسرە بۆ چەپڵە لێدان بۆ منتخب وطنی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085