له داهاتى ناوخۆش، ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت پێمان بڵێن كێ ده‌زانێ داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده؟ ئه‌و لیژنانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت باسیان ده‌كات بۆ ناچن كۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران و خاڵه سنوورییه‌كانى تر بكه‌ن؟
ابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى سیاسی پێكهات،
ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا و بەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت.
هه‌رزوو ئه‌م رێككه‌وتنەی حکومەتی پێ پێکهێنرا شكێنرا، بەڵام هەر دانمان به‌خۆماندا گرت و گوتمان به‌ڵكو باشتر بن و ورده ورده فێربن کە حوكمڕانى بەو عه‌قڵیه‌تە ناکرێت!
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانین بڵێین؛
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌وه‌نده چاكسازى خوازه، چه‌ند ساڵه بۆ پڕۆژە یاسای بودجه نا نێرێتە په‌رله‌مان؟ تیمى یه‌كێتی رێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كانى سووته‌مه‌نى، كاره‌با، نه‌وتى سپی ماڵان، غاز، گرانى بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داهاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داهاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو هەموو هاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.
له‌كۆتاییدا به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه ده‌ڵێین:
یه‌كێتی هیچ كات له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه‌و ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد، به یاسایه‌كى هه‌مواركراوو لیستێكى پاكى تۆمارى ده‌نگده‌ران و زامنكردن و پاراستنى مافی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
پێشمان وایه: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی سه‌رۆكى حكومه‌ت باشترین وه‌ڵامه بۆ پرسیارى خه‌ڵكى كوردستان كه ده‌ڵێن؛ بۆ تیمى یه‌كێتیی ناچنه كۆبوونه‌وەکانی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.
سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم
