
پارێزەری ھەمووتانین
لەشکر پشدەری، جێگری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر
کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستان،
جەماوەرو کەس و کاری سەربەرزی شەھیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
لای ھەمووتان ڕوونە ماوەی زیاتر لەیەک ساڵە بەبەرنامەو پلانێکی بۆ داڕێژارو ھێرشێکی گەورەو بەرفراوانی میدیایی دەکرێتە سەر دەزگای دژەتیرۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،ئەوەی دەرھەق بە دەزگاکەمان دەکرێت ھەموو سنوورێکی ئەخلاقی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانی بەزاندووە،
دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەزگایەک نیە لەدەرەوەی یاساو قانوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمەزرابێت،بەڵکو دەزگاکەمان یەکێکە لەھەرە دەزگا متمانە پێکراوەکانی عێراق و ناوچەکەش بۆپاراستنی سەرو ماڵی سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق و کوردستانیش بەگشتی،
مێژووی درووست بوونی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕیەتی لەسەروەری،ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی گیان فیدایی بووین بۆ بەرگری کردن لەتاک بەتاکی کۆمەڵانی کوردستان و پاراستنی شەرەف و کەرامەتی ھاونیشتیمانیانی وڵاتەکەمان،لەو پێناوەش چەندین شەھیدمان داوە و دەیان کارمەندی دەزگاکەشمان ڕوو بەڕووی گیان فیدایی و برینداری سەخت بوونەوە
دەزگای دژەتیرۆر کارو چالاکی و خزمەتەکانی ھەرگیز وەک منەت باس ناکات بەرامبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
چوونکە لەبنەڕەتا درووست بوونی ئەم دەزگایە بۆ پاراستنی سەرەجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە،بەڵام زۆر بەداخەوە کەسانێک لەجیات ڕێز گرتن لەخوێنی شەھیدەکانمان و ماندووبوونی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی دەزگاکەمان،کەوتوونە پڵان داڕشتن بۆ ناو زڕاندنی ئەفسەرو کارمەندانی دەزگاکەمان،
دووای ئەوەی دەیان و سەدان ھێرشی ناوڕەواو دوورلە ھەموو بەھا ئەخلاقیەکان کرایە سەر دەزگاکەمان،ئێستا دەیانەوێت لەڕێگەی داتاشینی پلانی ئامادەکراو سیناریۆی چەواشەکارانە،ئەفسەرو کارمەندانی دەزگای دژەتیرۆر لەکەدار بکەن،بەڵام ھەر وەک چۆن لە پلانی ھێرشە میدیایەکانیان سەرکەوتوو نەبوون،دڵنیابن لەپڵان و سیناریۆی داتاشراویش سەرکەوتوو نابن،
سیناریۆچیەکان دەیانەوێت کێشە درووست کەن لەنێو دەزگای دژەتیرۆرو ئەفسەرو کارمەندەکانی،بەڵام بادڵنیابن ئێستا دەزگاکەمان زۆر لەجاران تۆکمەترو پڕ وزەترە،
سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی دەزگاکەمان بەگیانێکی یەکێتیانەو کوردستانیانە،کارەکانیان ڕای دەکەن،
دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شەوو ڕۆژی خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی ڕێگری لەپلانی تێرۆرستان و تێکەران بگرێت،لەو پێناوەش مێژووی کارەکانمان شاھیدە دەیان پلانی گەورەو مەترسی دارمان پووچەڵ کردۆتەوە،کەویستوویانە ئارامی کوردستان و پارێزگای سلێمانی تێک دەن،بەڵام خۆش بەختانە بەھاوکاری دڵسۆزانی نیشتیمان تەواوی پلانەکانمان پووچەڵ کردۆتەوە
ئێمە سەرەڕای شەڕکردنمان لەگەڵ تیرۆرستان شەڕێکی بەردەوامیش لەگەڵ باندەکانی مادەی ھۆشبەر دەکەین کە پلانیان ھەیە کۆمەڵگا بەرەو ھەڵدێر بەرن،لای ھەمووشتان ڕوونە لەڕابردوو چەندین جۆر باندی مەترسی دارمان گرتووەو پلانەکانیانمان پووچەڵ کردوونەوە،
لەکۆتایدا ڕووی دەم دەکەینە سەرجەم ھاونیشتیمانیانی کوردستان ئێمە خۆمان بەپارێزەری ھەمووتان دەزانین ھەر وەک ڕابردوو ڕوو بەڕووی لەیاسا دەرچووان و باندەکانی مادەی ھۆشبەرو تیرۆرستان دەبینەوە،سەرجەم پلانەکانیش بەرامبەر ئەفسەرو کۆی دەزگاکەمان شکست دەھێنن،
پلان دارێژەرو سیناریۆچیەکانیش شەرمەزاری بەردەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دەبن،
ھەروەھا دەمانەوێت بەسەرجەم یەکێتیەکانیش بڵێین دەزگای دژەتیرۆر ھێزێکی ڕاھێنراو متمانە پێکراوە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھاوپەیمانانی نێو دەوڵەتیش بۆیە پاراستنی شکۆی یەکێتی و سەرجەم ئەندام و کادیرانی یەکێتی وکەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانیش لەسەرووی ھەموو کارەکانمان دەبێت،
ھەرشاد و سەربەرزبن