نوێترین

recent

12/10/2022

لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كرا



فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵای یاساییان لەسەر هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم تۆمار كرد، بەئامانجی هەڵوەشانەوەی.
فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، لە دادگای فیدراڵی عیراق لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای یاساییان ‌ لەسەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان تۆماركردوو.
بە پێی بەیاننامەكە، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە و ئامانجیانە لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە بڕیاری درێژكردنەوەی هەڵبوەشێنینەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازەیاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە دەنگی 80 پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی، بەشێكی فراكسیۆنی گۆڕان و پێكهاتەكان پەسەند كرا، درێژككردنەوەی ماوەی یاسایی ناڕەزایی فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ ، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و بەشێك لە پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێكیش لە سەربەخۆكانی بەدوای خۆیداهێنا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085