
🔻دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بە تۆمەتبار ناویان دەبات
داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی (بافڵ تاڵەبانی ، قوباد تاڵەبانی ، ئەژی ئەمین) دەكات
درەو:
سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) و ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات و بە تۆمەتبار ناویان دەبات.
نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان كە كۆپیەكی بۆ (درەو) نێدراوە داوای پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی دەكات، لە رانیەوە بۆ هەولێر.
لە نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی رانیەی كردووە نوسیویەتی:
گشت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی ئەم تۆمەتبارانەمان بۆ نێرن كە لە بنكەی پۆلیسی رانیەن ناوەكان:
🔹 بافڵ جەلال حسامەدین تاڵەبانی
🔹قوباد جەلال حیسامەدین تاڵەبانی
🔹سەلمان مەلا ئەمین (ئەژی ئەمین)
🔹 وەهاب مەجید هەڵەبجەیی
🔹شێخ ئەحمەدی نۆكان
🔹هاوڕێ دارا نوری
هەرچەندە پەڕاوەكە هیچ ئاماژەیەكی بە دۆسیەكە نەكردووە، بەڵام پێدەچێت دۆسیەكە پەیوەندی بە كەیسی (موراد كانی كوردەیی)یی و هاوڕێكانیەوە هەبێت كە ساڵی رابردوو لە رانیە كوژران.