
میهران مودیری، دەرهێنەر و پێشکەشکاری ئێرانی دوای بەجێهشتنی وڵاتەکەی، ئەمڕۆ بەیانی لەرێگەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی گەڕایەوە ئێران، راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی تاران دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیرا.
میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران دەڵێن؛ مهران بە پۆستەکانی لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان یارمەتی وروژاندنی هەست و سۆزی خۆپیشاندەرانی داوە.
پێشتر مودیری دژی کوشتنی ژینا ئەمینی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تەواوی بەرنامەکانی لە تەلەفزیۆنەکانی ئەو وڵاتە راگرت
سایتی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران پێشتر بڵاویکردووەتەوە، کە مودیری لەسەر بڵاوکردنەوەی پەیامێک کە هانی خۆپیشاندەرانی بۆ ئاژاوە گیڕی دابوو قەدەغەی چوونەدەرەو لە وڵاتی لەسەر دانرابوو بەڵام ئێرانی جێهێشتووە.