غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"ئیڕادەو عەدالەتی (كاك قوباد) دژ بە بكوژ و دزو گەندەڵ و فیرعەونەكان، وێنای حوكم و عەدالەتی خەلیفە (عومەری كوڕی عەبدولعەزیز) مان بیردەخاتەوە."
غەریب ئەحمەد، كە برای عەبدوللـەتیف سەلەفییە لە پۆستێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئەوەشی وتوە" دەستت خۆش (كاك قوباد)، هەموان لە پشت و لەگەڵتین بۆ چەسپاندنی ئیسڵاح و دادپەروەری."
قسەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە ستایشكردنی ئەو لێدوانانەی قوباد تاڵەبانیدا هاتون كە رۆژی 12ی ئەم مانگە دژی ژن كوشتن كردبونی.
