نوێترین

recent

18/09/2022

مەلا بەختیار بەداخەوە بۆ یەکێتی.





نووسینگەی مەلا بەختیار رایگەیاند، تا ئێستا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ژەهرپێدانەکەی لیژنەی پێکنەهێناوە و لەکاتی خۆیدا سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "مەلا بەختیار تا ئێستا لە چاوپێكەوتن‌ و لەو راپۆرتەی كە بە بەڵگەوە بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لایەنەكان، باڵیۆزخانەکان ‌و دەوڵەتەكانی ناردووە، هیچ كەسێكی لەسەر ژەهرپێدانەكەی، وەكو كەس، تاوانبار نەكردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەداخیشەوە، مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا. تازە پێكیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان ‌و كاتی خۆیدا، مەلا بەختیار سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەكات".

جەتیشیکردووەتەوە: "بۆیە مەلا بەختیار تا ئێستا سكاڵاكەی نەكردووە، چونكە تاوانەكە هێندە شەرمەزاریە.. نەیویستووە، سەرباری كێشەگەلی یەكێتی، كێشەیەك لەناو خودی یەكێتیدا رویداوە، بباتە بەردەم دادگا".

نووسینگەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رەتیشیدەکاتەوە، ئاراس جەنگی بەناوی لاهور جەنگییەوە سەردانی مەلا بەختیاری کردبێت و داوای لێبووردنی کردبێت.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2021 مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و سیاسیی یەکێتی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "بەبێ ئەولا و ئەملا دەیڵێم لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ژەهرخوارکراوم، دوو سێ مانگ پێش 8ی تەمووز ئەو تاوانە بەرامبەر من کراوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085