نوێترین

recent

25/09/2022

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: ساڵی داهاتوو هیچ كێشەیەك بۆ موچە دروست نابێت


 


هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ساڵی داهاتوو هیچ كێشەیەك بۆ موچەی فەرمانبەرانی عیراق دروست نابێت، ئەگەر بودجەش پەسەند نەكرێت.
هەرێم كەمال ئاغا بە میدیاكانی حزبەكەی وتووە، بە پێی یاسای كارگێڕی دارایی دەوڵەت ئەگەر بودجە بۆ ساڵی دواتر پەسەند نەكرا كار بە یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی رابردوو دەكرێت، بۆیە ئەمساڵ كار بەو بڕگەیە دەكرێت و موچە و خەرجییەكان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت.
رونیشیكردووەتەوە، ساڵی داهاتووش بودجە پەسەند نەكرێت هیچ كێشەیەك بۆ موچەی فەرمانبەران دروست نابێت و هاوشێوەی ساڵی رابردو كاروبارە داراییەكان رایی دەكرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، یاسای ئاسایشی خۆراك كە پەسەند كرا بەهیچ شێوەیەك بۆ ئەوە نەبووە شوێنی یاسای بودجە بگرێتەوە، ئەو 25 ملیار دینارەی تەرخانكرا بەبێ هیچ چاودێرییەك تێپەڕێندرا و تەنها ئامانج لە پەسەندكردنی ئەو یاسایە هێوركردنەوەی شەقامی عیراقی بووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085