
هونه‌رمه‌ندێكی شاری دهۆك به‌هۆی پارچە موزیکێك بۆ ده‌ستگیركراوانی بادینان دوو مانگه بێ دادگاییكردن ده‌ستگیركراوه.
به‌شدار حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی گیراوانی بادینان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند:12 ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بادینان كه دوویان له‌بادینان زیندانیكراون تائێستا ئازاد نه‌كراون، خه‌ڵكێكی دیكه‌ش هه‌یه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی بێ دادگاییكردن سزادراون.
وتیشی: یه‌كێك له‌وانه هونه‌رمه‌ندێكه به‌ناوی بڵند ئامێدی دوو مانگه به‌بێ دادگاییكردن و به‌هۆی وتنی گۆرانییه‌ك بۆ ده‌ستگیركراوانی بادینان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له دهۆك ده‌ستگیركراوه.
ئەو پارچە ڤیدیۆیەی بڵند ئامێدی لەسەر دەستگیر کراوە