
وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خێكی زۆر به ڕاگه‌یاندن به گشتیی و ڕاگه‌یاندنی پێكهاته‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها پشتیوانی له داڕشتنی په‌یمانی شه‌ره‌ف بۆ كاری میدیایی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له قه‌زای عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت، خولی دوه‌می كۆنگره‌ی تایبه‌ت به میدیای سریانی به به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و میدیاكاری سریانی ده‌ستیپێكرد و به‌شداری تێدا كرد.
له وتارێكدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان رایگه‌یاند، "ناونیشانی كۆنگره‌كه زۆر گرنگه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، راگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، پێناسه‌ی زۆری بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شاره‌زایه‌كی ئه‌ڵمانی كه‌ده‌ڵێت، راگه‌یاندن بریتییه له گه‌یاندنی بابه‌تیانه‌ی ئایدیا‌و رۆح و حه‌ز، ئاره‌زو و بۆچونه‌كانی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه جێی بایه‌خمه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه وتراوه، راگه‌یاندن ده‌بێت له خزمه‌تی خاك و خه‌ڵك و نیشتماندا بێت، به‌جۆرێك چاكسازی بكات ئه‌و عاله‌مه دوربخاته‌وه له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ".
ئاماژه‌ی به وێستگه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاگه‌یاندن و گۆڕانكارییه مێژوییه‌كانی ئه‌و بواره كرد و له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا و وتی، "حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خێكی زۆر به ڕاگه‌یاندن به گشتیی و ڕاگه‌یاندنی پێكهاته‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها بایه‌خێكی زۆر به كو‌لتور و بواره جیاجیاكانی ژیانی پێكهاته‌كان ده‌دات، له‌و پێناوه‌شدا حكومه‌ت چه‌ندین به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دروستكردوه، كه یه‌كێكیان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سریانییه".
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێم به جددی له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به پێكهاته‌كانه و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به بایه‌خه‌وه كێشه‌كانیان تاوتوێكراون، له هه‌رێمی كوردستان، خوێندن به زمانی دایكیی، به‌شداری سیاسیی و ئیداری بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوه".
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری پێكهاته‌كان كردوه و هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردوه ئه‌وكێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیار دراوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه پێكبهێنرێت بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌ت و میدیاكاراندا".
ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی له داڕشتنی په‌یمانی شه‌ره‌ف بۆ كاری میدیایی ده‌كات، خودی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیش پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی ڕێبه‌رێكی میدیایی له‌به‌ر ده‌سته، كه تێیدا كار كراوه بۆ پاراستنی بنه‌ماكانی ئازادی كاری ڕۆژنامه‌وانی و كاركردنی دامه‌زراوه میدیاییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسادا".