نوێترین

recent

17/09/2022

هۆشداری وڕونکردنەوە لەسەر نەخۆشانی تووش بوو بەمادەی هۆشبەروفرۆشیاران





ئامارەکان ترسناکن ودەسەڵات دارانی تەندروستی هەرێم بێ باکن لەوەش سەیرتر فرۆشیاری مادەی هۆشبەر و تووشبوان بە مادەیەك سزا ئەدرێن.هەردولا زیندانی ئەکرێن
هەرێمی کوردستان بۆ لاسایی کردنەوەی ووڵاتان ژمارەی پێوانەیی بڕیووە 
لەداب ونەریت کەلتورو زمانی بێگانە یەکەمی بێ ڕكابەرین هۆکاری ئەمەش 
ڕێك نەخستنی میدیاو سۆشیال میدیایە لەلایەن دەسەڵات دارانی هەرێمەوە 
هەرگیز کۆمەڵگایی ئێمە لەپێشوازی ئەم هەموو ئامێرانەدا نەبوو لەپڕ ووڵات پڕکرا لەکەرەسەتەی کارەبایی وجۆرەها موبایلی زیرەك وئۆتۆمبێلە پەك کەوتووەکانی کۆمپانیاکانی کوریاو خلیجی عەرەبی کەزۆربەیان هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدانیە... ئیتر لەدەرمان وخۆراکی بەسەرچووگەڕێن خەڵکێکی زۆر بەهۆی دەرمانی ئێکسبایەرەو کوێر ئەبن وگیان لەدەست ئەدەن
سەیرە لەکاتێك دا "
"کارەبا نیە کەرەستە کارەباییەکان وەك پێویست بەکاربهێنرێن
"شەقام نیە "
عەقڵیەتی ئێمە نەگەشتبووە ئەو ئاستەی جۆرەها ئامێری زیرەكی تیا بڵاو بکرێتەوە-
هەمووشتان ئەوە ئەزانن بەهۆی نەبوونی شەقام وکارەباو هۆشداری کۆمەڵایەتی زۆرترین کەس بوونەتە قوربانی وگیان لەدەست دان وکێشەی کۆمەڵایەتی ...هتد!
پێویستە سەنتەرێکی پزیشکی دەروونی تایبەت بەتووش بوانی مادەی هۆشبەر لەهەر چوار پارێزگاکەو ئیدارەکان بکرێتەوە.. نەك زیندانی بکرێن پێویستە دەزگا ئەمنیەکان چاوکراوەتر بن فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر بەتوندترین یاسا سزا بدرێن..بەداخەوە فرۆشیار وکڕیار لەیەك کات دا زیندانی ئەکرێن ئەمەش ئەوپەری قەباحەتە ئێستا ئەگوزەرێت
ئەوەی جێگای سەرنجە وەزیر وپزیشکانی هەرێمی کوردستان ئەم پرسەیان بەهێند وەرنەگرتووە لەکاتێك دا زۆربەیان بڕوانامەیان لەدەرەوەی ووڵات وەرگرتووە 
یاسا لەبەرامبەر کەسی تووش بوو بەهێنەری مادەی هۆشبەر وەك تاوانبارێك مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
لەزۆرترین ووڵاتانی جیهان بەکارهێنەر (وەك نەخۆشێك مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت) بۆ ماوەیەك لەنەخۆشخانەیەكی تایبەت ئەهێڵرێتەوەو تا ٣ساڵ هاوکاری وچاودێری ئەکەن هەتا بتوانێت لەمادەی هۆشبەرو مەشروبی الکحول (زیاد لەپێویست)دووربکەوێتەوە 
بەڵام لەو ماوەیەدا نەیتوانی ولاساری کرد وبەردەوام ئەکات کەیسەکەی دائەخرێت  
زۆربەیان لەسەر شەقام وکەلاوەکان ڕٶژ ئەکەنەوە یان هەندێکیان تاوانێك ئەنجام ئەدەن وچارەنوسیان زیندان ئەبێت !!
داواکارین بەرپرسانی تەندروستی هەرێم ئەم پرسە بەهێند وەربگرن وکاری لەسەر بکەن چوونکە بەپێی ئامارەکان ڕێژەیەکی زۆر تووشی ئەو نەخۆشیە بوون لەزیندان تێکەڵاوی کەسانی ئاسایی دیكـە ئەکرێن ئەمەش لەچەند ساڵی داهاتوودا کارەسات بەدوای خۆی دائەهێنێت
هۆکارەکانی زۆری توشبوان زۆرن لەهەموویان زیاتر قەیرانی ئابوری ونادادیی وهۆشداری کۆمەڵایەتیە!


عطـا حاجی 17/09/2022
Picsart-24-02-23-21-31-09-085