نوێترین

recent

17/09/2022

گروپێك قاچاخچی نیوان تورکیا ئیتاڵیا دەستگیر کران




تۆڕێكی قاچاخچی ئەوروپی دەستگیر كران، كە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی ساختە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ ئەوروپا گواستووەتەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ئەوروپی بۆ هەماهەنگی دادوەری "یۆرۆجست" بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرانی جێبەجێكردنی یاسا لە نەمسا و بەلجیكا و ئەڵمانیا، سەرەڕای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتی دیكە، بە پاڵپشتیی شارەزایانی یۆرۆپۆڵ و یۆرۆجست، توانیویانە تۆڕێكی قاچاخچی دەستگیر بكەن.

ئەوەش هاتووە، ئەو تۆڕە تاوانكارییە كاریان گواستنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی و ساختەكردنی بەڵگەنامە و سپیكردنەوەی پارە بووە، كۆچبەرانی نایاسایی كوردانی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستانیان لەرێی فڕۆكەیەكەوە لە توركیا بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسیی ساختە گواستووەتەوە، ئەوەش بەرامبەر نزیكەی 20 هەزار یۆرۆ.

یۆرۆجست رونیشیكردووەتەوە، كۆچبەرەكان لە فڕۆكەخانەی وڵاتانی ئەوروپیدا لەوانەش "نەمسا و فەرەنسا و ئەڵمانیا" دابەزێندراون و دواتر پاسپۆرتە ساختەكانیان لەناوبردووە و پاشان بە شێوەیەكی رێكخراو داوای مافی پەنابەرییان كردووە، تاوەكو ئێستا 5 كەس لە تۆڕەكە دەستگیر كراون و دەستیش بەسەر 2 فڕۆكە و 80 هەزار یۆرۆ و كەلوپەلی ساختەكردنی پاسپۆرتدا گیراوە، هەروەها 173 هەزار دۆلار لە هەژمارێكی بانكیدا لە ئیتاڵیا سڕكراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085