نوێترین

recent

18/09/2022

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە




ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوەو یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەکەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى و پرسى پۆستى سەرۆک کۆمارە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى چەند گۆڕانکارییەکى ناوخۆیی حزبەکەو ئەو بریارانەى پێشوو دراون گفتوگۆیان لەسەر بکرێت کە یەکێک لەوانە دەستکاریکردن و گۆڕانکاریکردنە لە هەندێ مادەکانى پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنى سەکردایەتى بڕیارە تاوتوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان بکەن و پرسی رێکەوتنێکى نوێ لەگەڵ ئەو حزبە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، هاوکات پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمارو دوا هەڵوێستى یەکێتى لەوبارەیەوە تاوتوێ دەکرێت.

لە کۆبوونەوەى ٢٨ی مانگی رابردوو ئەنجومەنى سەرکرادیەتی یەکێتی کۆبوەو تیایدا بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەسند کردو پەیڕەوێکى نوێی حزبەکەش خرایەڕوو بۆ پەسندکردنى کە تیایدا سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەڵوەشایەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085