مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی بوونی بە سەرۆکی یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان.
پێگەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.
