
نەژاد سیوەیلی
مێژووی کەسە باڵادەستە دیکاتۆرەکان لە مێژوودا هەموویان وەکو یەک وان، بەتایبەتی سەرکردە دیکتاۆرەکان، کە بۆ ئەوەی مەترسی لە خۆیان دووربخەنەوە، خەڵکی کە لێیان رابپەڕێت، کەسانێکی چەکدار و سوپای وایان لە پشتەوە بێت، پارێزگاری‌یان لێبکەن، مەترسییەکی دیکەی کە بۆیان بێتە پێش ئەو کەسە نزیکانەی خۆیانن، کە دەترسن لە پاشەڕۆژدا هەر ئەوان کۆدەتایان بەسەردا بکەن، بۆیە لەمەدا رێگایەک دەگرنە بەر ئەویش سەرشۆڕکردنی ئەو بەرپرسە سەربازیی و حیزبیانەیە، کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە لە کەسایەتییان بدرێت، تا نەتوانن کەسایەتییەکی وا دروستبکەن و خۆشەویست بن لەلای خەڵکی و لەلای ئەو سوپا چەکدارەی کە رابەرایەتیی دەکەن. بۆ ئەمە نومونە زۆرە کە ئێمە دەتوانین کەڵک لە کتێبەکەی فەرەح پەهلەوی ژنی شای ئێران وەربگرین، کە لە کتێبەکەیدا بە ناوی (نهێنییەکانی شا و فەرەح) باس لەوە دەکات، کە محمەد رەزای شای مێردی باسی لەوە کردووە ،، کە چۆن کەسێکی هاوڕەگەزبازی هێناوە و کردوویەتی بە سوپاسالاری خۆی و هەروەها دەستدرێژی کردۆتە سەر ژن و کچی زۆربەی وەزیرەکانی تا بیانشکێنێت و نەوێرن لە روویدا دەنگبکەن و کۆدەتای بەسەر بکەن.
کاتێک مەلا مستەفا لە یەکێتیی سۆڤیەت گەڕایەوە کرایە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا دەزگای پاراستنی دروست نەکردبوو، نەچووبوونە دەرەوەی وڵات بۆ فێربوونی خولی سیخوڕی و بەڕیوەبردنی ئەو دەزگایە، ئەمە لەو کاتەدا بوو، کە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، کە لە عەبدولکەریم قاسم یاخیی بووبوون، هێشتا نەیدەزانی بەڕێوەبردنی حیزب و مامەڵەکردنی ئەندامانی پارتی چۆن دەکرێت، بۆیە لەو سەردەمەدا بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوه‌یس کە ناویان کەوتۆتە نێو ناوان و له ناو بزووتنەوە و کاروباری سیاسەتدا به بۆگه‌نی و تاوان و ئینحرافی ئه‌خلاقی وگه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت رووی تێکردبوون هاتووه، بە پێچەوانەی ئیستاوە مەلا مستەفا مامەڵەی عەشایرانەی لەگەڵدا کردن، کە من لێرەوە لێرەوە وەکو ئەندامێکی کۆنی پارتیی و سەر بە دەزگای پاراستن، هەوڵ دەدەم کەمیک ئەو بنەماڵەیەتان پێ بناسێنم.
له ساڵەکانی سەردەمی شەڕی ئەیلولدا مه‌لا مسته‌فا سێ جار ئاگاداری نوری شاوه‌یس دەکاتەوە، كه ناهیده‌ی خیزانی زۆر هاتوچۆی زه‌عیم سدیق دەکات، رەنگە بووبێتە سیخوڕ و خیانەت لە شۆڕش بکات و زانیاری بە حکومەتی عێراق بدات، بۆیە داوا لە نوری ساوەیس دەکات پێویسته ئەو پەیوەندییە رابگرێت و سزای ناهیدە بدرێت، به‌ڵام نوری شاوه‌یس له‌به‌ر ده‌ستی ناهیده‌ی شیخ سه‌لامدا پیاوێكی زۆر لاواز بووە بۆیە پاش ماوه‌یه‌ك مه‌لا مسته‌فا مه‌سعودی كوڕی رادەسپێرێت، كه به‌رپرسی پاراستن بوو بۆ به‌شی ناوخۆی كوردستان، ئەو کاتە دەزگای پاراستن لە سەرەتای کارکردن‌دا بوو، مەلا مستەفا داوا لە مەسعودی کوڕی دەکات، تا كه‌سێك بدۆزیته‌وه ناهیده بكوژێت، چونکە (ناهیدە) گومانی سیخوڕی و کاری خراپتری لێدەکرا، ئه‌ویش له ریگه‌ی جه‌مال قاسمەوە، مەلا مستەفا داوای ئەو کارەی لێدەکەن، کە جەمال قاسمیش ئەو کات لە سنووری سلیمانی بەرپرسی پاراستن بوو، جەمال قاسمیش كه‌سێك به‌ناوی (كه‌مال سابیر) ناسراوه به كه‌ماله دانسه‌گ، ئه‌فسه‌ری ئاسایشی پارتی بوو له هه‌ولێر دادەنیشت و ئیستا له سلیمانییه، تا بەو کارە هەڵبستێت، ئه‌وە بوو كه‌مال سابیر دەچێتە شاری سلیمانی تا ناهیده بكوژێت، كه‌مال سابیر ته‌قه‌ی له ناهیده دەکات، به‌ڵام به‌ر قاچی دەکەوێت، ئیتر دەرفەتی تری نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لەوێوە بۆ دەچێتە دەرەوە، كاتیك گه‌رابووه لای مه‌لا مسته‌فا و هه‌واڵه‌كه‌ی گه‌یاندبوو، مه‌لا مسته‌فا توڕە دەبێت و دەڵێت: من وتم بینێ به (ق....)ـەوە یان به قاچییه‌وه؟!
ئەم رووداوەی سەرەوە لە زۆربەی هەواڵ و راگەیاندنەکانی ئەو سەردەمە بڵاوکرایەوە، تا ئیستاش لە زۆر بۆنەدا دەگێڕدرێتەوە.
شایانی باسە ناهیدەی ژنی نوری شاوەیس، کە کچی شێخ سەلامی شاعیریش دەبێت، جگە لەمە لە هەموو سلێمانی بەوە ناسراویش دەبێت، کە پارە بە سو‌و دەدات بە خەڵکی، ئەگەر ئەو کەسە پارەی نەبوایە لە کاتی خۆیدا بیداتەوە، دەچوو داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرد، زۆر خێزان بەو شێوەیە سەرگەردان بووە، ماڵ و حاڵیان فرۆشتووە تا قەرزەکەی بدەنەوە، ئەم خووە زۆربەی ژنە بەرپرسەکان هەیانە و بەو شێوەیە پارەکانیان کەڵەکە دەکەن. وەک نمونە مەهابادی ژنی مەلا بەختیار.
ئەو کارەی مەلا مستەفا، کە دژی ناهیدەی شێخ سەلام کردی، وەکو سه‌ره‌تایەکی خراپ بۆ بنه‌ماڵە‌ی نوری شاوه‌یس تۆمارکرا و بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به نێوچەوانی بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوه‌یسەوە.
دوای راپه‌رینیش رۆژی کوڕی نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پارتی دیموکراتی کوردستان)، کە بروسكی برای ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (پارتی گه‌ل) ده‌بێت له‌گەڵ سامی عه‌بدولره‌حماندا، له كۆنگره‌ی 11 ی پارتی، یەکسەر تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانی دەبنەوە و (پارتی گه‌ل) و حیزبی (یه‌كگرتن) ده‌بەنه‌وه بۆ ناو پارتی، رۆژ نوری شاوه‌یس ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بروسك دەبێتە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ریه‌كه له براكانی بە ناوی: (راست) و (تیشك) و (ره‌هیل) و (رزگار) به شێوەی جیاجیا پله و پۆست و پرۆژه‌یان پێده‌درێت.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه رۆلی زیاتر بە کوڕەکانی نوری شاوەیس ده‌درێت، له یه‌ك كاتدا رۆژ نوری شاوه‌یس دەبێتە به‌رپرسی میحوه‌رێك و بروسكیش له میحوه‌ری به‌حركه، ده‌بنه عیملاق به‌ڵام به‌هۆی به‌دره‌وه‌شتی و زۆر و خواردنه‌وه و قومارکردن و دزیی و ناپاكی، ماوه ماوه ریسوا ده‌كرین ، تا ئه‌وه‌ی دووجار له‌لایه‌ن نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی به رۆژی نوری شاوەیس ده‌ڵێت كوری ناهیده وریای خۆت به‌و خۆت بیرنه‌چیت كه تۆ كوڕی کێیت!.
بروسك كاتیك ده‌یه‌ویت هاوسه‌رگیری بكات، سكرتیره‌كه‌ی راستی برای ده‌هینیت، دووجار رۆژ و راست به بروسك ده‌لین، ئەو کارە مەکە و ئەو کچە مەهێنە، چونکە ئیمه له‌گه‌ڵی بووین، بەڵام ئەو پێداگری دەکات و هه‌ر ده‌ڵیت هه‌رچیتان كردووه هه‌ر ده‌یهێنم! بەمە ئاگاداری مەسعود بارزانیش دەکەنەوە، بەڵام نازانرێت مەسعود بارزانی وەڵامی چی دەبێت، چونکە دوای ئەوە بروسک ژنەکەی هێنا، ئیتر له‌و رۆژه‌وه راست و رۆژ ماڵی بروسكیان نه‌بینوه.
چیرۆكی به‌دره‌وشتی ئه‌مانه ته‌واو نابیت..
له كابینه‌ی 4 نیچیره‌ڤان بارزانی به پاسه‌وانه‌كانی ووت به په‌له برۆن رزگاری برای رۆژ ده‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌رنا سه‌ری ده‌خه‌مه قه‌بری باوكییه‌وه، ئه‌وش هۆكاری ئه‌وه بوو 12 كچی بیره‌وشت و ناسراوی دامه‌زراندبوو بۆ گه‌مه ده‌ست و بازی و بەڵام رۆژی نوری شاوەیس نه‌یویرا به‌رگری لە رزگاری برای بكا و رزگار ترۆ كرا‌و ناردیانه رۆژنامه‌ی برایه‌تی ئه‌وكات و ئیستای خه‌باتی زمانحاڵی پارتی.
رۆژ نوری شاوه‌یس بۆ خۆشی كه‌وته بینامووسی و هەروەک چۆن مەلا بەختیار و فازیل میرانی و عەبدولەتیف سەلەفی ژنی خەڵکیان داگیرکرد، رۆژ نوری شاوەیسیش ژنی ئازاد کوڕی فوئاد عارف سه‌رۆكوه‌زیرانی پیشووتری عیراقی بە ناوی (ساحیبة)ی داگیر كرد، دوایی بە پلان ئازادیان دەرمانخوارد کرد، ئەمەش ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نوری شاوەیس له پشت كوشتنه‌كه‌یه‌وه بوو، تا ئه‌وه‌ی فوئادعارف سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كردبوو چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گیرابووه، بەڵام مه‌سعود بارزانی درۆی له‌گه‌لدا كردبوو كه ریگه نادات رۆژ نوری شاوه‌یس ساحیبە بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی رۆژ بووه سه‌رۆك په‌رله‌مانی كوردستان ساحیبه‌ی كرده دەمڕاستی خۆی.
رۆژ نوری شاوه‌یس (ساحیبه)ی به دوو منداڵه‌وه كرده هاوژینی خۆی، دواییش له ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش كوڕ و كچێكی هه‌بوو كوره‌كه‌ی ناوی (نوری) بوو، ئیستا بۆتە گه‌وره‌ترین شه‌ری دابەشکردنی مولك و سامانه‌كانی رۆژ نوری شاوه‌یس له‌لایه‌ك و لەلایەکی تر له‌لایه‌ن ساحیبه‌وه كه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر 400 ملیۆن دۆلاردا، له‌لاكه‌ی تریش نوری كوری رۆژ 50 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌تووه، هه‌ریه‌كه له (ره‌هیل و بروسك و تیشك و راستی)شه‌وه داوای بەشی خۆیان ده‌كه‌ن، ئیستا كیشه‌كه‌یان گه‌وره‌بووه گه‌یشتۆته لای مه‌سعود بارزانی ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه كیشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه سێ مانگه كیشه‌كه‌یان وه‌ها گه‌وره بوو، له سۆشیال مدیا و تیكتۆك و سایته‌كاندا بە ناوی خوازراوەوە سوكایه‌تی به‌یه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌رچی وشه‌ی بازاڕییه به دایك و باوكی رۆژ نوری شاوه‌یسیان ووتوو، دووجار (ئه‌حمه‌د)ی كوری ساحیبه جنیوی مزری به (نه‌ورۆز) ئامۆزای رۆژی گوتووه، کە لێرەدا رووی بڵاوکردنەوەی نییە.
شایانی باسە بروسك شاوه‌یس به‌هۆی به‌غداوه بۆتە خاوه‌نی 500 ملیۆن دۆلار له وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه ئه‌وكات حازم شه‌علان وه‌زیری به‌رگری عیراق بووه، بروسك بۆتە ملیۆنه‌ر، به‌ڵام ئیستا هەرچەندە هه‌موو موڵك و خان‌و عه‌قارات و هۆتیلە‌كانی به‌ناوی خۆشییه‌وه ، براكه‌ی خۆشی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، دەستکەوتی رۆژانه‌ی لەسەر و چارەکە ملیۆن دۆلارە.هۆتیله‌كه‌ی به‌ناوی نۆبڵه‌وه‌یه و له شه‌قامی سه‌د مه‌تری هه‌ولیر نزیك عه‌ینكاوه.
ئیستا ریسواترین بنه‌ماله‌ی ناو پارتی رۆژ نوری شاوه‌یس و بروسكه كه هه‌ندیك کەسی ماستاوچی پیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن...
سەرچاوە: کوردستان پۆست