
هاوسه‌رۆكى كۆما جڤاكێن كوردستان زانیاریه‌ك له‌باره‌ى هاوكاریه‌كانى پارتى بۆ میتى توركیا ئاشكراده‌كات‌و وتویه‌تى، "90%ى هێرشه ئاسمانیه‌كانى توركیا به‌هۆى پێدانى زانیاریى پارتیه‌وه‌یه بۆ میتى توركیا"، ده‌شڵێت:"پەدەکە لە هەموو لایەکەوە هاوکاریی پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکات".
به‌سیه هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی کەجەکە به‌ڕادیۆى دەنگی وڵاتى وتوه، "ئەگەر پارتى نه‌بێت‌و به‌شداریی نه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه توركیا هیچ ئه‌نجامێكى ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتى به‌شێوه‌ى 90% زانیاریی به‌میتى توركیا ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر په‌كه‌كه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى قه‌ندیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "شەش مانگە هێرشێکی دژوار بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامەو لەبەرامبەریشدا بەرخۆدانێکی بێوەستان دژی داگیرکەریی بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد قڕ بکات‌و باشوری کوردستانیش بەتەواوی داگیربکات".
به‌وته‌ى هۆزات، "پارتى له‌ڕێگه‌ى هه‌واڵگرى خۆیه‌وه به‌رده‌وام زانیاریی ورد به‌هەواڵگریی توركیا (میت) ده‌دات، جێگه‌كانی گەریلا سات بەسات نیشانی دوژمن دەدات، بەتەلەفۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بەهۆی پێدانی زانیارییه‌كانى پارتیش بەمیت، تائێستا بەسەدان گه‌ریلامان شەهیدبون".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "پارتى له‌هەوڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كانى گه‌ریلا له‌یه‌كتر داببڕێت بۆ ئه‌وه‌ى كارى توركیا ئاسانتر بكات، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى له‌مدواییه‌دا له‌خه‌لیفان ڕویدا كه شه‌ش گه‌ریلاو پێشتریش گه‌ریلاى دیكه‌مان لەهەمان جێگه كه‌وتنه بۆسه‌ى پارتی‌و شه‌هیدكران".