
ســــــــــــــــەەرتا بەهەردوو دیـوەکەی دا پیرۆزە ولەگەڵ چەند سەرنجێڵك
ڕێكەوتن یەکێتی وگـۆڕان لـە نێوان
سەرۆك مام جەلال وکاك نەوشیروان و سەکردایەتی ئێستای یەکێتی دا
من هەموو ڕێكـەوتنێکم پێ باشە بەمەرجێك لەبەرژەودی خاك وخەڵکی کوردستان دابێت -هەرلەسەرەتایی بەرەی جودەوە هەمیشە هەتا ئێستاش هەمان دیدو بۆچوونم هەبووەم
ئەوەی ئـەمڕۆ بینیمان ئیمزاکردنی ڕێكەوتنامەی نێوان یەکێتی وگۆڕان لەپاش تێلانەیەك ئەچوو نەك ڕێك کەوتنی مەبدەئی بۆ گۆڕینی پارسەنگی هێزو گۆڕانکاری ڕیشەیی لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێم دا.
ڕێكـەوتنامەی دەباشانی نێوان مام جەلال وکاك نەوشیروان سەنگ وقورسایـەکی بەهێزی هەبوو چوونکە بەئامانجی گۆڕینی سیستەمی حوکم گۆڕانکاری باش کردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵك و کۆتایی هێنان بوو بەحوکمی تاك ڕەوی وبنەماڵەچێتی وحیزبی قاعید
بیرمە یەکێك لەڕؤژنامە نووسەکان پرسی مام جەلال پارتی لەکوێی ئەم ڕێكـەوتنەدایە مامیش بەتوڕەی وەڵامی دایەوە ووتی پارتی لەناو کرۆکی ئەم ڕێکەوتنەدایە وەڵامەکەی مام سەری ڕەش وهەموو پارتی هێنایە سەرهێل.
-لێرەوە من چەند خوێندنەوەیەکم هەیە لەئاست ئەم ڕێکەوتنە لەلایەك پێم وایو ئەم ڕێكـەوتنە لەسەر ئاستی بەرژەوەندی شەخسی وتیابەتی بێت
چوونكە پارتی زۆر بێ موبالات بوون لەم ڕێکەوتنەوە ئەسڵەن بەڕاگەیەندراوێکیش باسیان لێوە نەکرد
وەك ئەوەی بڵێن بارەکەتان سوك کردین لەکۆڵتان کردینەوە چوونکە گۆڕان بەجیدی بووبوە ملی پارتی ولەناچاری دا هاوکاری ئەکردن
ئەگەر ئەم ڕێكـەوتنە لەسەر ئەساسی کۆتایی هێنان بەحوکمی تاك ڕەوی مەبەست پارتی بوایە
ئاوا هەرزوو میدیا وماسك میدیاکانیان کەوتبوونە پەلەقاژە وهات وهاوار
چوونكە ڕێکەوتنی دەباشان هەردووهێز خاوەنی بنکەیەکی جەماوەی مصداقیەتی ناو خەڵك بوو هەر زوو سەکردایەتی پارتی وسەرۆکایەتی هەرێم چەند ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردووە و داوایان لەیەکێتی کرد ئومێد ئەکەین ئەم ڕێكەوتنە لەسەر حسابی پارتی نەبێت بەڵام بۆ ئێستا نیگەران نیە/
-پارتی لەوە دڵنیابۆتەوە کـەسە بەهێزو بەتواناکان ئەوانەی جێگای مەترسی بوون بۆ پارتی ئستا ناو بزووتنەوەكە لەماڵەوەن هەموویان وازیان لەگۆڕان هێناوە
-پارتی وەزیرو بەشێکی پەرلەمانتارەکانی کڕیوەتەوە مۆری سوری لەسەر داناوون وئەوانیش ڕاستەخۆ وناڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندی پارتی ئەدوێن
کەسە بوێرو بەتواناکانی ناو بزووتنەوەکە ئێستا بەتێزەوە لەوەهمی ئەم ڕێکەوتنە ئەڕوانن بەگالتەجاڕی وچاوبەسی ناوی ئەبەن
ئەوەی لەگردەکە ماوەتەوە ئەو پۆلەن کەئەدایەکی هەرە خراپیان هەیە لەناو خۆیان دا لەگەڵ وپەرلەمانتارە بوێرەکانی بەغداد ناکۆن لێدوانی دژ بەیەك ئەدەن
بۆیە بەلای منـەوە ئەم ڕێکـەوتنە ڕەهەندی بەرژەوندی زیاترە لەسیاسی
هەڵبەت ئەم نوسراوە لە کۆدەنگی ڕێکخراو وچالاکوانانی مەدەنیەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئومێدیان لەسەر یەکێتی هەڵچنیبوو تا دەنگەکانیان بخە سندوقەکانی یەنکێتی نیشتمانی کوردستان وە
پێم وانیە گۆڕان جارێکی بێتەوە بەو هێزەیی جاران کەبتوانێت د شەقام بجوڵێنێتبەداخەوە گۆڕان متمانەی گشتی شەقامی کوردی لەدەست داوە ڕاستیش بڵێن خەڵك جەماوەر بڕویان پێ ناکەن بڕوام نیە جارێکی تر تاکی کورد بچێتە ژێر باری کوشندەی گۆڕانەوە،
ئومێد ئەکەم ویژدانی من وزۆری کادیرانی یەکێتی ئاسودە بکەن
ئەگەر بڕیارە گۆڕان بەئێجگاری بگەڕێتەوە ناویەكێتی یەوە . بەخێرهاتنێکی
گەرمیان لێ ئەکرا و هەرکادیرێکی یەکێتی پێشوازی لەم گەڕانەوە نەکات خیانەت لەخۆی ئەمجا مام جەلال وکاك نەوشیروان خەڵكی کوردستان ئەکرد.
بەڵام گۆڕان عومری پیرە مەڕێکیان ماوە ئەگەر یەکێتی بەتەنها بەشداری هەڵبژاردنەکان بکردبایە بەدڵنیایی گرەوی مەرگی خۆمان لەسەر ئەکرد کەدەبوویەوە هێزی یەکەم وکاریگەری هەرێمی کوردستان..
جێگای داخە جەماوەر ئەبینێت یەکێتی لەگەڵ حیزبێك ڕێكەوتن ئەکات ئەوان دەمێکە فاتیحایان لەسەر تەرمەکەی خوێندووە ئومێد ئەکەم خەڵك واتێ نەگات دەنگ دان بەیەكێتی ئەکاتە دەنگ دان بەگۆڕان..
پێم وانـیە یەکێتی بە ١٢٥ ئەندامی سەرکردایەتیەوە درکیان بە مەترسیانەی سەرەوە نەکردبێت ئەوەی من لەم ڕێکەتنەدا هەستم پێ کردبێت ئەوەیە و پێم وایە سەکردایەتی یەکێتی بێ بەرامبەر ئەم ڕێکەوتنەیان ئەنجام نەداوە دور لەچاوی لایەنگرانیان
زەمینەسازی ئەکەن بۆ گەڕانەوەی ئێجگاری گۆڕان بۆ ناویەکێتی ئەگەر بەم دیوەیان دا بێت- پپێش هەموو کەس پیرۆزباییان لێ ئەکەین . ئەوکاتە ئەبێت ئاویش بشواتەوە یەکێتی و سەرجەم کادیرەکانی گۆڕان لەبێژنگ بدرێن ئەوکات پلەو پۆستیان پێ بدرێت چونکە زمەنێکە لەژێر کاریگەری سیاسەتی پارتی دابوون لەوانەیە دەستیان بگاتە شوێنە هەستیارەکانی یەکێتی. ئەگەریش بەو دیوەدا بێت بەشێك لەگۆڕانخوازە کۆنەکان خوێندنەوەی بۆ ئەکەن ئەوە یەکێتی ئەمجارە ئینتیحار بەخۆی جەماوەرەکەیان ئەکەن ئەڵێن گوایا بێ گۆڕان لەبەرامبەر بڕێك داهات بێ دەنگە ئەکەن ئەمەیان کارەساتبارەو جەماوەر لێتان قبوڵ ناکات هیوااری بەدیوی یەکەم دابێت
گۆڕانیش ڕێز لەم هەڵوێستەی یەکێتی بگرێت کە لەلێواری مەرگ ڕزگاریان ئەکات وڕۆحی مام جەلال وکاک نەوشیروان ئاسوودە ئەکەن
عــطا حاجی عەبدووڵا 21/06/2021