
بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان حەمەی حەمە سەعید
ڕێگری لە هاوردەکردنی هونەرمەندی بیانی دەگرێت
ئەمە خواستی لە %95 خەڵکی کوردستانە
جێگای دەست خۆشیـە بۆکاك (محمەدی حەمە سەعید) هەموو ئەو وەزیرانەی ئاوا لەخەمی خەڵك ئادابی گشتی وهونەرو ڕەسەنایەتی خێزانی کوردی دان لە تەوژمی میدیای نابەرپرس و لۆکاڵی وموفلیس.
سەیری ئەم مەهزەلەیە بەم خەڵك ستەم لێکراوەی ئەکەن
خەڵك لە ژێر قەیرانێکی سەختی دارایی وسیاسی وبێ مووچەی دا ئەناڵێنێت لەهەولێرەوە بلیتی چوونە ژورەوەی کۆنسێرتی ئەلیسا گەشتۆتە ٨٠٠ دۆلار
ھەنگاوێکی گرنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ڕێکخستنەوەی کاری لایڤ میوزیک و ھاتنی گۆرانیبێژانی بیانی بۆ کوردستان بەمەبەستی سازدانی کۆنسێرت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە..
ماوەیەکە ھەندێک کۆمپانیا و ھۆتێل و ڕێستورانتەکان گۆرانیبێژی بیانی دێنن بۆ کوردستان وەک کارێکی بازرگانی و ھەندێک لەو کۆنسێرتانە کێشە و گیروگرفتی تێدا دروست بوو کە کاریگەری نەرێنی دروستکردوە لەسەر ناو و ناوبانگی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە کە بۆسازدانی ئەو جۆرە کۆنسێرتانە مۆڵەت لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان وەربگیرێت و لەبەرامبەر ئەو پارانەی دەستیان دەکەوێت باج بدەن بە حکومەتی ھەرێم و سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، ئەم ھەنگاوە بۆ ڕێگریکردن نیە لەو چالاکیانە بەڵکو بۆ ڕێکخستنێتی .
سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
خۆزگە ئێمە خاوەنی چەند وەزیرێکی وەك حەمەی حەمە سەعید ئەبووین
بۆ زانیاری هەموو لایـەك تاکـە وەزیر بوو ڕووبەڕو بەسەرۆکی حکومەتی ووت تۆ ناتوانیت بەناوی هەموو کوردە ڕاگەیەندراو دژی گەریلاکانی پەکەکە دەربکەیت
بەدەست کاریـەو
عطا حاجی عبداللە 20/06/2021