
شەڕی گەریلاو تورکیاو پارتی و بەردەوامی لێبڕینی مووچە یەکێتی کردۆتە دووئاراستەی جیاواز.
ئاراستەیەكەم
بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی مەبدەئیەن ئامادەی نین و شەڕی براکوژی بەتوندی ڕەت ئەکەنەوە
ئاراستەی دووەمیش
تیمی یەکێتی وچەند کەسێکی ناویەكێتی یە لە سەرۆکایەتی و لەحکومەتی هەرێم وسەرۆکایەتی هەرێم . هەر بێ دەنگیان لەئاست لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت وهەرێم دا بەشداری کردنە لەشەڕی دژ بەپەکەکەدا.
یەکیتی لەئاست لێدوانەكـەی سەرۆکی حــکومەت دژی پەکەکە هیچ وەزیرو جێگری سەرۆك کاردانەوەیان نەبوو
لەگەڵ لێدوانی لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە بەردەوامی لێبڕینی مووچە
ڕێباز حەملان لەلاپەڕەی خۆی بڵاوی کردەوە کەئەگەر پارەکەی بەغداش بێت ئێمە ناتوانین مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکەین لەهەمان کات دا ووتی سەرۆکی حکومەت ٣٥ ملیون دۆلاری بۆ دابەش کردنی مانگی پێشوو قەرز کردووە!!
هیچ ئەگەرێکی تەندروست وگونجاو بۆ ئەم دۆخە ونائارامی ناوچەکە لەبەردەم یەکێتی دا کراوە نیە تەنها یەك ئەگەر هەیە ئەویش لەخراپەکان باشترە پتەوکردنی پەیوەندی یەلەگەڵ حکومەتی ناوەند ئەوکات ئەکرێت تیمی یەکێتی لەحکومەت و پەرلەمان بکشێنەوە لامەرکەزیـەت بۆ شاری سلێمانی وهەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان ڕابگەیەنن
بەڵام پێ ناچیت پارتی تەنها بەوە ڕازی بێت لەوانەیە دووئیدارەی ڕابگەیەنن ئەمە خواستی دوژمنانی کوردە پلانێکی چەند ساڵ پێش ئێستای لەپشتەوەیە
بەڵام ئەگەر پـارتی لەلێبڕینی مووچە بەردەوام بوو ئەوکاتەش لێدوانـەکەی کاك لاهوریش زائید بە هەڕەشەو بەیان نامەکانی مەکتەب سیاسی ئەکرێت لەڕابردوودا و ئەوکات درێژە بەخەباتی داگیرکاری و پلانی دەوڵـەمەند کردنی نەوەکانیشیان هاتۆتە پێشەوە وبەردەوام ئەبن لە دزی و گەندەڵی و قاچاخ چێتی و داگیر کردنی موڵك وسامانی گشتی بەتامی نوێ بوونەوە و هەر بەردەوام ئەبێت
وەك تا ئەم ساتەی بەردەوامە .
هێشتا هێندە بێ ئابڕوون دەم لەڕێگری وبەتاڵان بردن وداگیر کردنی زەوەی دیمۆکراسی و ئەکوتن
لەناو ئەم تیکەو لێکەیەدا لە داگیرکردن ودزوی قاچاخچێتی کەس نەخوێندنەوە کادیرانی یەکێتی نائومێد کردووە نازانن بەکام ئاراستەدا بڕۆن.
بۆیە یەکێتی لەئاست بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازیی کادیران و سەرکردایەتی
بڕیار دان لەکردن ونەکردنی شەڕی پەکەکە قورستر ئەبێت بڕوام نیە بە ئاسانی بتوانن لێی قوتاربێت.
قسەی ئێمە لەسەر یەکێتی یە نەك پارتی: چوونکـە پارتی بەئاشکرا وبەبەرچاوی دنیاوە ئەڵێت بەڵێ هەرچی ئەکەین بەمافی خۆمان وبنەماڵەکەمانی ئەزانین . بەڵام ئەوەی جێگای شەرمە تۆ خۆت لەپارتی بەجیاواز تر پیشان بدەیت و خەرقی دزی وگەندەڵی بیت چوونکە هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەتی هەرێم ڕاگەیاندراویان بڵاو کردەوە لە سەرۆکایەتی هەرێم (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ) لەلێدوانێك بۆ موجامەلەی پارتی ووتی پەکەکە لەهیچ سنورێك شەڕی داعشیان نەکردووە بگرە زیانیشیان لێ داوین وەلەهەمان کات دا نەجێگری سەرۆکی حکومەت ونەهیچ وەزیرێکی یەکێتی ڕووبەڕوی ئەو ڕاگەیەندراوە نەبوویەوە
لەڕابردوودا پاش ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی حـکومەت دژی پەکەکە تاکە وەزیر( حەمەی حەمە سەعید)
ڕاستەوخۆ بە سەرۆکی حکومەتی ووتبوو تۆ ناتوانی بەناوی هەموومانەوە شەرعیە بەشەڕی پەکەکە بدەیت. ئەویش لەوەڵام دا پێی ووتبوو ئێمە شەڕەکە ئەکەین و ئێوە لەماڵەوە سەیر بکەن ئایا سەرۆکی حکومەت لەسەر چ بنەمایەك ئەم وەڵامەی وەزیرەکەی یەكێتی دایەوە و ئەی بۆ ئێستا شێن و شەپۆڕیانە و دەبێت یەکێتی تێوە گلێنن ؟
چاودێران پێیان وایـە پاش کۆتایی هاتنی پەیمانی لۆزان و بێ دەنگی ئەمریکا و نەتەوە یەکگررتووەکان نیشانەی هەڵکردنی گۆڵپی سەوزە تا بگەڕێتەووە ئەو ناوچانـەی لەپێش ڕێكـەوتن نامەی لۆزان داگیری کـردبوو.
سەرکردایەری پارتیش ئەم مەترسیە گەورەیان نەشاردەو جەمال مۆتکەو هێڤیدار ئەحمەدو علی عەونی بائاشکرا ووتیان تورکیا نیەتی خراپە بەرامبەرامان
شەڕی قەندیل تولانی ئەبێت بەئاسانی کۆتایی نایەت بەدڵنیایی چرای سەوزی ئەمریکا بۆ تورکیا لەلایەن جۆ بایدنەوە هەڵکراوە .
گۆڕانی هاوپەیمانی یەکێتی ڕۆژ بەڕۆژ کادیرەکانیان واز لەحیزبەکەیان ئەهێنن بەدوری نازانم بەم زوانە مەرگی کۆتایی ئەو حیزبە لەگردی زەرگەتەوە بڵاو بکرێتەوە .
من پێم باش بوو گۆڕان بەئێجگاری بگەڕانایەتەوە ناویەكێتی چوونکە گۆڕان هەیکەلەی حیزبیان نەماوە هێندە لاواز بوون-لەوبڕوایەدام نیم هیچ لایەنێکیش لەخۆیان بگرن ئیتر ئەم نهینی یە چی بێت وا کاك لاهوری پابەند کردووە بەم حیزبە کەخەڵكی خۆیان فاتیحا لەسەر تەرمەکەی ئەخوێنن.
هیوادارم ئەمەیان ڕاست نەبێت بەڵام چاودێران پێیان وایە (ئەم ڕێکەوتنە تەنها بۆ بێ دەنگی کردنی گۆڕانە لەقاچاخچێتی و داگیرکاری دا)
تاکە ڕێگایەك بۆ یـەکێتی ومانەوەی لەکایەی سیاسی دا بەدەست هێنانی
دەنگ و پەناڵی شەقامی کوردیـی وڕێكەوتنە لەگەك حکومەتی ناوەند
بەڵام بە ورگی برسی وبێ کارو کاسبیەوە ئەتوانێت دەنگی شەقام دەستەبەر بکات ؟
قاچاخ چێتی لەحاڵەتەوە بووە بەدیاریدە ٢٠٠ کلیۆ غرام کۆکائین بەدەستی برایانی ئاسایش دەستی بەسەرا گیرا
مەترسی جیدی لێرەدایە ئایا ئازانن ٢٠٠ کلیۆ چەند زۆرە؟ بەڕاستی ئەو ڕێژەیە ترسناکە نیشانەی ئالوودەبونێکی زۆری خەڵکی ستەم لێکراوی کوردستانە
لەوەش خراپتر بەرپرسان بەچەند شەوێك ئەبنە خاوەنی ملیاران دۆلار و خەڵکیش نان نیە بیخوات.
گالتەجاری کچەمۆدێل ولەناوبردنی خو ڕەسەنایەتی کوردی بەهێواشی کۆمەڵگایی خاپور کردووە -ئەمەش وای کردووە لاوان توشی ئالودە بوون بن بەمادەی هۆشبەر ! سەیر لەوەدایە
ئالوودە بوو بەتاوانبار ئەژمار ئەکرێت ئەمە لەسەتاسەری دنیا بوونی نیە، ئالوودە بوو بەمانای نەخؤش دێت ،ئەبێت لەسەنتەرێکی پزیشیکی تایبەت مەندا چارەسەر بکرێن نەك لەزیندان توند بکرێن
کە لەڕاستی دا زیندان جیگای ئێوەی دزو مافیاو ماڵ وێران کەری میللەتی ڕەش وڕووت برسی یە... لەگەڵ بوونی ئەم هەموو خەمەی خۆمان
لەژێر هەر ناو ناونیشانێك دا شەڕی براکوژی کارێکی نائەخلاقی یە ڕشتنی یەك دڵۆپ خوێنی کورد بەدەستی کورد تاوانە
عطا حاجی عبداللە
17/06/2021