
دوای چەندین ساڵ لە کێشمە کێشمی جوت ئامۆزا سەرسەختەکەی ناو پارتی و بنەماڵەی بارزانی وا خەریکە بنەماڵەو پارتیش لە کەناراوەکانی مەرگی خۆیان و حزب نزیکتر دەکەنەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە هۆشداری درا بە چەند کەناڵێکی سەر بە پارتی (نزیک لە مەسرور بارزانی) لە ئێستادا لە وڵامی ئەوەدا مەسرور بارزانی دەیەوێت لە ڕێگەی داواکاری گشتیەوە لە بری هۆشداری ئەو راگەیاندنانەی نزیکن لە نێچیڤان بارزانی دابخات.
بە پێی چەند زانیاری و بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو کە گەیشتوەتە دەست وڵات مێدیا مەسرور بارزانی لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە وەک پلانی یەکەم داوای ڕاگرتنی بەرنامەی (بەرپرسیار) ی کەناڵی ڕوداوی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی ڕابگرێت.
بە پێی زانیاریەکانی وڵات ئەو داواکاریەی مەسرور بارزانی لە ڕێگەی داواکاری گشتیەوە بە هۆی فشاری لایەنی خاوەندارێت کەناڵەکانی کوردماکس و نێت تیڤیە.
سەرچاوەکەی وڵات باس لەوەش دەکات کە خودی ئارامۆ خاوەنی ئارامۆ مێدیا لە بواری ڕاگەیاندن هاتۆتە سەرخەت داوای هەرچی زوە تۆڵە کردنەوە دەکات.
مەسرور بارزانی لە پلانی دوەمدا کە بەهۆی فشارەکانی ڕاگەیاندنەکانی خۆیی و ئارامۆوە لەسەری دروست بوە کار گەیشتۆتە ئەوەی داوای داخستنی کەناڵی ڕووداو بکات کە ئەمەش کێشەکەی زیاتر گەورە کردووە.
لە زانیاریەکانی گەیشتوو بە وڵاتدا ئەوەش هاتووە کە دۆخی ناوخۆیی میدیای پارتی بە جۆرێك شلۆقە و شێواوە تا ئاستێک کە بیر لە جوڵاندنی هێز بکرێتەوە لە لایەن هەر یەک لە ئامۆزاکانەوە
سەرچاوەکەی وڵات ئەوەشی خستەڕوو کە مەسعود بارزانی لە هەوڵی چارەسەری ئەو بارگرژیەی نێوان ئامۆزاکان بە جۆرێک شکستی هێناوە تا رادەی ئەوەی لە لایەن خودی مەسرور بارزانی کوریەوە گوێی بۆ نەگیرێت.
چەندین زانیاری تری تایبەت لە بەردەستی وڵات مێدیادا هەن کە لەکاتی خۆیدا بڵاو دەکرێنەوە