ئاژانسى وڵات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە بڕینی داری سرووشتی خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە سنووری سەیدسادق بە تۆمەتی بڕینی داری سرووشتی ٤ هاووڵاتی دەستگیركران.
ئاشكراشیدەكات، بەداخەوە بڕینی داری سرووشتی خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و هەندێك لە هاووڵاتیان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگەوە و دەیشێوێنن.
ڕوونیشیكردەوە، بەردەوام مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان كێوماڵی چیاو دارستانەكان دەكەن و ڕێگا لە سەرپێچیكاران دەگرن و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەنەوە و لە سنووری گوندی تاسڵوجە لە چەمی ئاڵانقۆزی سەربە قەزای سەیدسادق ژمارەیەك هاووڵاتی خەریكی بڕینەوەی داری سروشتی بوون و دوای گەیشتنی زانیاری بە هێزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق و توانیان ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سرووشتی دەستگیر بكەن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.
لەهەرێمى کوردستان بەرلەهاتنى وەرزى زستان خەڵک ئامادەکارى دەکات بۆ هاتنى سەرما بەهۆکارى ئەوەى لە وەرزى زستاندا نرخى نەوتى سپى ماڵان بەرزدەبێتەوە بەئەندازەیەک بەرمیلێک نەوت نرخەکەى لە٢٠٠ هەزار نزیک دەبێتەوە بۆیە بەشێک لەهاڵاتیان بەتایبەت گوندنشینان دارودرەخت دەبڕنەوەوبۆئەوەى لەوەرزى سەرما لەجیاتى نەوت بەکارى بهێنن..

