نوێترین

recent

18/09/2019

یه‌كێتى دوا مۆڵه‌ت ده‌داته‌ پارتى


ئاژانسى وڵات
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دوامۆڵه‌ت كه‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووه‌ ده‌داته‌ پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان تاكلایه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌كانى له‌باره‌ى پرسى ئاسایكردنه‌وه‌ دۆخى كه‌ركوك و دانانى پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ڵپه‌ساردووه‌، به‌ فه‌رمى داواى ڕونكردنه‌وه‌مان لێكردووه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ تا ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌روارى ٢٣ى ئه‌یلول، مان داناوه‌ بۆ پارتى دیموكراتى كوردستات، له‌ ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى ئه‌و حزبه‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامده‌ده‌ین و  سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085