نوێترین

recent

18/09/2019

هاوپەیمانییەتێکى نوێی لە کەنداو دروست دەکریت

وڵات - جیهان 
شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەچیتە ناو هاوپەیمانییەکی نوێی کەنداوی عەرەبی دژی ئیران.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، شانشینی سعودیە بڕیاری داوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایش و پاراستنی دەریاوانی لە کەنداوی عەرەبی.

هاوپەیمانییەکە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند کەشتییەک لەلایەن ئێرانەوە پێک هێنرا.

ئامانجی هاوپەیمانییە نوێیەکە، پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانییە لە کەنداوی عەرەبی و گەرووەکانی هورمز و بابولمەندەب.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085