وڵات سپۆرت
ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یاریزانی پێشوی یانەی ، كە لە دواین رۆژی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئینتەری بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، نامەیەكی ماڵئاوایكردنی بۆ هاندەرانی یانەكەی پێشوی ناردوە.
ئیكاردی لەگەڵ ئەوەی ناوی بە یانەی یۆڤانتۆس دەبەستراییەوە، بەڵام لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا ئەو یاریزانە بەرەو پاریس رۆیشت و بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانەیە فەرەنسییەوە كرد.
ئیكاردی دوای پەیوەندی كردنی بەو یانە فەرەنسییەوە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە نامەیەكی بۆ هاندەرانی ئینتەر ناردوەو نوسیویەتی.. " سوپاس بۆ هەمو شتێك، ماڵئاوا".
ئیكاردی بەهۆی بریكاری كارەكانییەوە كە واندا نارایە و هاوسەریەتی لە ساڵی رابردو كێشەی زۆری بۆ دروست بو لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی، هەربۆیە لەگەڵ هاتنی كۆنتی بۆ ئەو یانەیە دەست بەجێ یاریزانەكەی خستە دەرەوەی پلانەكانی و داوای لێكرد یانەكە بە جێبهێڵێت.