نوێترین

recent

18/09/2019

هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر له‌ به‌غداوه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم


ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٨ى ئه‌یلول، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌، دڵنیایی دایه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌ ساڵى داهاتوو بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانانه‌ى كه‌ وه‌فده‌ باڵاكانى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئه‌نجامیده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ستافى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆبووه‌، له‌ شارى هه‌ولێر.

به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌ست وڵات كه‌وتوون "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح، باسى له‌ پرسى بودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردووه‌ و وتویه‌تى: دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ ساڵى داهاتوو مووچه‌ و بودجه‌ى هه‌رێم پارێزراو ده‌بێت".

سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "هیوادارین له‌سه‌ر وده‌ركارى بابه‌ته‌كانى تر، به‌م نزیكانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085