نوێترین

recent

15/09/2019

وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و هه‌واڵه‌ خۆشه‌ى راگه‌یاند كه‌ فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێیبوون



ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ترى راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "دابه‌شكردنى مووچه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، تا كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر ده‌ستپێده‌كات".

وتیشى: "سبه‌ى دووشەممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌كرێت، پاشان رۆژى سێشه‌ممه‌، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085