ئاژانسى وڵات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥ى ئاب، له چه‌ند میدیا و له به‌شێك له په‌ڕه‌كانى تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵى مردنى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد عه‌بدوڵا په‌شێو بڵاوبووه، به‌ڵام كه‌سێكى نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده هه‌واڵه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له عه‌بدوڵا په‌شێو به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه له‌به‌شێك له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، دووره له راستیه‌وه و ئه‌و شاعیره‌ى كورد كۆچى دوایی نه‌كردووه".
وتیشى: "له ئێستادا عه‌بدوڵا په‌شێو ته‌ندروستى باشه".

