ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى داریی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: "ڕۆژى یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى ناوه‌نديى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ١٨ى ئاب، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌دواى پشووى جه‌ژنه‌وه وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "پێویسته فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه دڵنیابن كه مووچه‌كانیان نافه‌وتێت، پاره‌ى مووچه‌كانیان ئاماده‌یه، هه‌ربۆیه‌شه وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه، یه‌كشه‌ممه مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌شبكات".
