نوێترین

recent

15/08/2019

وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستپێكى لیستى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند

ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكرا كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى داریی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "رۆژی یەکشەممە ١٨ى ئاب، دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچەی ئەنجومەنی دادوەری ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

وتیشى: "ئه‌م لیسته‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شى ده‌كات، لیستێكى نوێیه‌ و پاش جه‌ژن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دانراوه‌ كه‌ نه‌كرا پێش جه‌ژن مووچه‌كه‌یان دابه‌شبكرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ى وڵات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌و شوێنانه‌ پێكهاتوون له‌ وەزارەتەکانی: خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش و چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تر".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085