ئاژانسى وڵات
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٩ى ئاب، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمابنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بخرێته سه‌ر حسابى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه نه‌نێردراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "دابه‌شكردنى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێت دواده‌كه‌وێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بخرێته سه‌ر حسابى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا نه‌خراوه".
وتیشى: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره وه‌زاره‌تى دارایی ناتوانێت، له‌كاتى خۆیدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه ماون دابه‌شبكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، دابه‌شكردنى مووچه سستى تێكه‌وتووه".
