ئاژانسى وڵات
كۆمارى ئیسلامى ئێران هێزێكى زۆرى سه‌ربازى له‌سه‌ر سنورى باشور و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به چه‌كى قورسه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات "له‌پاش ئه‌وه‌ى گرژى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران چووه‌ته قۆناغێكى نوێوه، حكومه‌تى ئێران ده‌ستى كردووه به كۆكردنه‌وه‌ى هێزێكى زۆرى سه‌ربازى له‌سه‌ر سنورى نێوان ڕۆژهه‌ڵاتى و باشورى كوردستان، رۆژنه‌ش به‌گوێره‌ى پلانێكى سه‌ربازى ژماره‌ى ئه‌و هێزانه زیادده‌كات".
وڵات ئه‌وه‌شى زانیووه "ئه‌و هێزانه پڕچه‌ككراون، چه‌كى قورسیان پێیه، ناوه ناوه‌ش وه‌ڵامى چالاكییه‌كانى حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌ده‌نه‌وه".
