ئاژانسى وڵات
خۆجێى چه‌ند پارێزگایه‌ك بڕیاریاندا بەبۆنەی هاتنی جەژنی غەدیری شیعە مەزهەبەکانەوە، سبه‌ى سێشه‌ممه له چه‌ند پارێزگایه‌ك بكه‌نه پشووى فه‌رمى.
ڕۆژى شه‌ممه ئەنجومەنی پارێزگای میسان، بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە سبەی سێشەممە 20ی ئاب، کە هاوکاتە لەگەڵ 18ی زولحيجە، پشووی رەسمی بێت لە پارێزگاکە، دواتر ئەنجومەنی پارێزگاکانی: بەسرە، زیقار، دیوانیە، بابل، واست و کەربەلا بڕیاریاندا به‌هه‌مانشێوه‌ى میسان بكرێته پشووى فه‌رمى.
پشووه‌كه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى ئه‌و پارێزگایانه‌یه كه پشووه‌كه‌یان تێدا راگه‌یه‌نراوه.
