ئاژانسى وڵات
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: دڵنیایی ده‌ده‌ینه فه‌رمانبه‌ران كه له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌رده‌گرن، وتیشى: "كارى له‌پێشینه‌ى حكومه‌ت پێدانى مووچه‌یه نه‌وه‌ك دیاریكردنى چاره‌نوسى سێ مووچه‌ى فه‌وتاوى ئه‌مساڵ".
جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٩ى ئاب، رایگه‌یاند: "كارى له‌پێشینه‌ى حكومه‌ت دابه‌شكردنى موچه‌یه. له ئێستادا حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی 682 هه‌زار مووچه‌خۆر ده‌نێرێت، به‌ڵام ئێمه زیاتر له یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆرمان هه‌یه. به‌و حاڵه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه له‌كاتی خۆیدا مووچه ده‌درێت".
وته‌بێژى حكومه‌ت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه بۆ دیاریكردنى سێ مووچه‌ى فه‌وتاوى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "پێداچوونەوە بە سەرجەم دەرماڵە پلە تایبەت و فەرمانبەرانیش دەکرێت".
