ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم له نوێترین بڕیاریدا، چونه ده‌ره‌وه‌ى له‌و كه‌سانه قه‌ده‌غه كرد كه باجێكى زۆریان له‌سه‌ره و قه‌رزارى حكومه‌تن.
نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى باجى ده‌رامه‌ت و باجى كۆمپانیاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گواستنه‌وه‌ى موڵكایه‌تى كراوه، پاڵپشت به نووسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجه‌كان تێیدا هاتووه كه "گه‌شتكردن له قه‌رزدارانى باج بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت. ئه‌و بڕیاره به پاڵپشتى نوسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى پێده‌كرێت و به‌ژماره 9751ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت له‌سه‌رجه‌م باجده‌رى قه‌رزارى حكومه‌ت و هاوكات ئاماژه به گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ریان كراوه".
ده‌قى بڕیاره‌كه

