نوێترین

recent

19/08/2019

"وڵاتانى ئێران و تورکیا پارەیەکى زۆریان دەستدەکەوێت لەهاوردەکردنى تلیاک بۆ هەرێمى کوردستان"


وڵات_ تایبەت
سۆران محمود عزیز لێکۆلەرەوە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر/ بەشی مادەهۆشبەرەکان لەم شیکردنەوە تایبەتەدا کە ڕۆژنامەنوس هێمن گۆپتەپەپى " تایبەت" بە وڵات بەشێوەى پرسیار و وەڵام لەگەڵ ئەنجامى داوە، وەڵام پرسیارە گرنگەکان لەبارەى ماددە هۆشبەرەکانەوە دەداتەوە، ئاماژە بە مەترسى زیادبوونى ماددە هۆشبەرەکان دەکات

لیژنەى ماددە هۆشبەرەکانى سەر بە ڕێکخراوى گشتىیی نەتەوەیەکگرتوەکان، بەم جۆرەیە پێناسە کراوە"هەموو ئەو ماددە خاو و ئامادەکراوانەن کە تایبەتمەندیی وریاکەرەوە و ئازارشکێنیان تێدابێت و بەکاربهێنرێت، جگە لەبوارى پزیشکىی و پیشەسازىی سودبەخش بارى راهاتن دروست دەکەن، لە رووى جەستەیی و دەرونییەوە زیان بە تاک و کۆمەڵگە دەگەیەنن."

  تلیاک چییە و مێژویی سەرهەڵدانی بۆ کەی دەگەڕێتەوە لەلایەن مرۆڤەوە؟



-   تلیک ماددەیەکی هۆشبەرە و کاریگەریی گەورە دەکاتە سەر بیر و هۆش و جەستەی مرۆڤ، سەرەتای مادەکە لە گوڵی رووەکەوە سەرچاوە دەگرێت، پێدەوترێت(خاشخاش) ئەو ڕوەکە یاخود ئەو گیایە گوڵێک دەگرێت لە شێوەی هەنار دەچێت دوای گەورە بوونی بە ئاماێرێکی تیژ وەک چەقۆ بریدار دەکرێت. ماددەیەکی شیریی لێدێتە دەروە و رەنگە کەی دەگۆڕێت بە هێواشیی بەرە و قاوەییەکەی تۆخ دەچێت و پاشان ئەو ماددەیە کۆدەکرێتەوە و دەبێت بە تلیاک و هەژمارد دەکرێت، بە ماددەیەلکی هۆشبەر...

- تلیاک، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئیستا، کە مرۆڤ بەمەبەستی جۆراوجۆر بەکاری هێناوە. بەو شێوەیەی لە سەرچاوە مێژووییەکاندا نووسراوە کە کۆنترینیان سەرچاوە سۆمەریەکانە.خەشخاش چوار هەزار ساڵ پێش زاین بە ڕووەکی بفشاری ناسراوە هەروەها لە (ئەلیاسە و ئۆدیسە)دا کە لە 800 ساڵ پێش زاین نووسراوە کە هاتووە تلیاک بە کۆنترین مادەی هۆشبەر ناسراوە و مرۆڤ بەکاریان هێناوە. هەر لەبەر ئەوەشە مادە هۆشبەرەکان، کاریگَەرییان هەر هەبووە لەسەر ئادەمیزاد ئەگَەر درکیان پێ کردبێ یان نەکردبێ یاخود درکیان بە کاریگەرییە خراپەکان کردبێ یان نەکردبێ مرۆڤ بەکاری هێناوە ئەو ڕووەکانە کە لە کاتی خواردندا کاریگەریی هۆشبەریان هەیە، لە دێرزەمانەوە بەکار هاتووە، بەڵام بۆ چارەسەرکردن و تیمارکردن رۆڵی هەبووە. ئەو مادانەش زیاتر بۆ نەشتەرگەری و لەهۆشبردن و کەمکردنەوەی ئازار بەکار دەهات، بەڵام بۆ کاتێکی دیاریکراو بە دۆسێک (جرعە)یەکی کەم . نووسینە شوێنەوارییەکانیش باس لەوە دەکەن کە خەشخاش لە (4000) ساڵ بەر لە ئێستا لە بابل و میسر و رۆم و یۆنان بەکار هاتووە، تلیاک ببوو بە یەکێک لە خوداکانی یۆنانییەکان کە هێما و سەمبوولی خودای خەو بووە، هەروەها ڕووەکی شاهدانە کە حەشیش یان کانابیزی لێ وەردەگیرێت، نزیکەی (2700) ساڵ بەر لە زاین لەلایەن پزیشکە چینیەکانەوە بەکار هاتووە بۆ دەرمان و چارەسەری نەخۆشی، لە (شوسرونا)ی کتێبی ئایینیی هیندییەکانیش پێش (1000) ساڵ بەر لە لەدایکبوونی مەسیح، باسی حەشیش کراوە وەک دەرمانێکی پزیشکی، لە کتێبی (ئاڤێستا)ی ئایینی زەردەشتییەکاندا باس لە کانبیزکراوە وەک مادەیەکی هۆشبەر،لە عێراق لەسەردەمی عەباسییەکاندا ئەم ماددەیەیان بەکار‌‌هێناوە، لە ساڵی ١٩٢٠ عێراق هاوشانی یاسا نێودەوڵەتییەکان کاری کردوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی ١٩٢٢ بڕیاری قەدەغە کردن و چاندنی روەکی حەشیش و گوڵە خاشخاشی دەر کردوە، ساڵی ١٩٣٨ یاسای قەدەغەکردنی ماددەی هۆشبەری دەرکردوە. کۆتا یاسا کە عێراق دەری کردوە، یاسای ژمارە، "٦٨" لە ساڵی ١٩٦٥، هەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان کار بەو یاسایە دەکرێت. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت لە عێراق ماددەی هۆشبەر بوونی هەبووە و بەکار هێندراوە، بەڵام لە هەریـی کوردستان بۆ ساڵانی دوای ١٩٩١ و شەڕی ناوخۆ و ئاوارە بوونی هاونیشتیمانییان و گەڕانەوەیان بۆ کوردستان هۆکاری سیاسیی و کرانەوەی سنورەیکانی هەرێمـی کوردستان بەڕووی وڵاتاندا بەتایبەت دوای ساڵی ٢٠٠٣ ئەم ماددەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوویەوە.


تلیاک، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئیستا

-ئەو ماددانەی کە لە تلیاکەوە سەر چاوەدەگرێت، بۆ چیی مەبەستێک بە کار دەهێندرێت؟

جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر

تلیاک، لەراستی دا شیرەی گۆڵی خەشخاشەکە پاش بریندار کردنی،شیرەیەک لەتۆپی گوڵەکە دێتەدەر و پاش ویشک بوونەوەی لە ھەوادا دەبێتەشیرەی تلیاک. چاندن و بەکار ھێنانی تلیاک دەگەرێتەوە بۆ ٣٤٠٠ ساڵ بەر لەئێستا. لەزەمانی دەستەڵاتداریەتی سۆمریەکان لە مێزۆپۆتامیا بە گیای لەزەت یان خۆشی ناسراوە، بەکارھێنان و چاندنی ئەم گیایەلەناو ئاشوریەکان و میسریە کۆنەکان و ئێرانیەکان دا ھەر لە رۆژگارانی بەرێ بۆ مەسرەفی دژە ژان و سر کردن لای حەکیمەکان نرخی تایبەتی ھەبوە.بەشێوەی سروشتی لەناو تلیاک دا ١٠% مۆرفین بەدەست دێت کەنەوعێک ئالکالۆ ئیدە و بەھۆی ئاڵو گۆری کیمیای لە مۆرفین مادەیەکی تر بەناوی ھێرۆئین بەدەست دێت. مەسرەف و بەکار هێنانی تلیاک هەتا شەری ناوخۆیی ئەمریکا لە١٨٦١تا١٨٦٥هەربەشێوەی سەرەتایی خۆی بوەکەلەم کاتەدا پاش دروست کردنی و لێ هەڵچۆراندی مۆرفین و بەکار هێنانی بەشیوەی ئامپول و تەزریق کردنی لە سەر لەشی بریندارەکانی شەر بۆ ئەنجامی عەمەڵیاتی جەرراحی و ئارام کردنەوەی ژان، شێوەی مەسرە ف و بەکار ھێنانی ئاڵو گۆری بەسەردا ھاتووە.

ئێستاشی لەگەڵ بێت مۆرفین بەربڵاوترین دەرمانی ئارامبەخەشەکەلە نەخۆشخانەکان و مەیدانەکانی شەر و لەکاتی روودانی پێشھاتەکاندا بۆ بریندارن و نەخۆشەکان بەکار دێت.لەکۆندا مەسرەفی تلیاک بۆ کەڵکی خۆشگوزەرانی لەسەدەی ١٥ و لەوڵاتی چین دەستی پێ کرد، لەسەرتا دا بەھۆی گرانی و کەم بونی زۆر باو نەبوو پاشان لەسەدەی ١٧ زاینیدا بازرگانى  چووە قاڵبێکی دارێژراو تر و پەرەی پێدرا.


مۆڕفین بەشێوەی تەبیعی لەناو تلیاک دا ھەیە کەنزیکەی ١٠ % پێک دەھێنێت و پاش ھەڵێنجانی لەتلیاک بەشێوەی دەرزی ( ئامپول) دەنێردرێتە لەش ، لەکاری پزیشکیدا بەشێوەیکی زۆر بەر بڵاو بەکار دێت، کارایی و تەئسیری مۆڕفین دەگەرێتەوە سەر ئەندازەی خاوێنیەکەی.لەپاش ١ دەقە کە لە رێگای رەگ واتا خوێن کەدەچێتە ناو لەش کار تێکرنی بەدیار دەکەوێت.بەڵام لای موعتادەکان بەگشتی لەچەشنی حەب بەکار دەکریت.وشەی مۆڕفین لەناوی خواوەندی یۆنان بەناوی مەرفێئوس واتا خوای خەیال و رۆئیا وەرگراوە.لە جوملەی مەوادە ‌خەتەر ناکەکانە و قوتار بونی کابرای قوربانی زۆر زەحمەتە.
ھێرۆئین. لەوشەی ھێرۆ یان ھێرۆس واتا پیاوی قارەمان وەرگیراوە ھێرۆئین بەھۆی ئەو ئاڵ وگۆڕە کیمیایە ‌کە لە سەر مۆرفین دەکرێت بەدەست دێت و پێدەچێت کە دواین پلەی ئیعتیاد بێت.لە سالی ١٨٧٤ لەلایان زانایەکی بریتانیایی دروست کرا و ١٨٩٠ بەھۆی کەسێکی ئەڵمانی پەرەی پێدرا و ساڵی ١٩٥٥ لەئێراندا لەلایان کەسێک بەناوی دکتۆر مستەفەوی شێوەی بەدەست ھاتنی لە لابراتوار دا بۆ چەند کەس نیشان درا و بەم جۆرە لە وڵاتدا بڵاو بۆوە. بە شێوەی ھەڵمژین و دەرزی واتا تەزریق بەکار دێت.

کەسانێک کە شێوەی ئامپول بە کاری دێنن لەرەگی پاش و پێشی باسک (قۆل) یان دەست پێدەکەن کەئەم کارە پشتی مانگێک وا لەرەگەکان دەکات کە ئیتر توانای وەرگرتنی دەرزیان نا بێت ، ھەر بۆیە موعتادەکان مەجبورن بۆ تەزریق لەرەگی مل (گەردەن)یان کەڵک وەرگرن ئینجا وایان لێدێت کە لەدەزگای تەناسوولی یان تەزریق بکرێ واتە لە دەمارێکی ژێر گونەکان!.عەوارز و کارتێکرنەکانی ھێرۆئین بریتین لە مێشک داماو و زەلیل دەکات بەجۆرەک کە مرۆڤ بێ ھەڵوێست دەکات لە ئاست ھەر شتێک، کەسایەتی مرۆڤ دادەروخێنێت و بێ دەستەڵاتی دەکات،بێخەوی لەکاتی شەو و خەواڵویی لەکاتی رۆژ، ئاوسانی مێشک، چاکردنی لوو واتا ئابسەی مێشک ،تێکدانی کاری گەدە(معێدە) و بێ مەیلی بۆ خۆراک و دابەزینی کێشی مرۆڤ و هتد... لەدوای چەند کاتژمێر پاش دوا دەرزی نزیک ٢٠ ساعەت، لایەنی موعتاد توشی بەیەکدا ھاتنی ریخۆڵەو گەدە ‌دەبێ بەجۆرێک کەمرۆڤ توشی سکچون و رشانەوە دەکات، لووت بێ وەستان ‌ئاوەچۆرە دەگریت و باوێشکی بڵند و بەردەوام ، پاشی ٣٦ ساعەت لەرزی بێ وینەو ئارەق کردن بەجۆرێک کەھەمو گیانی موعتاد تەڕی ئارەق دەبێت، ژانێکی بێ ھاوتا و ترسناک و پاشان بێ ھێزیێکی تەواو بەچەشنێک کەناتوانێت سەری بەرز کاتەوە و ھەمویان لەئاسەوار و کار تێکرنەکانی ئەم بەڵا ماڵ کاولکەرەیە.

کۆکائین، لەگەڵای درێک بەناوی کۆکابەدەست دێت کە ناوەندی سەرەکی چاندن و بەرھەم ھینانی ئەم گیایە باشووری کیشوەری ئەمریکایە (ئەمریکای لاتین). بەچەشنی گەردێکی نەرمی سپی رەنگ دێتە بەر چاو بو بە جۆرەکانی کێشان، دەرزی ، ھەڵمژین و زۆرجار دەیپرژێنەسەر نخعەندامی ھەناسە.لەکۆندا لەلای ھیندیەکان ، وڵاتی پێڕۆ و بوولیڤی گەڵای روەکی کۆکا بەکار ھاتوە و بەشکڵی جاوین بەکاریان ھێندراوە بۆ وەر گرتنی وزەی زیاتر لە لەش و دەوامی زیاتر لەبەرامبەر ماندوو بون و برسیەتی دا.کۆکائین بە شێوەی ئێستا ‌لەسالی ١٨٦٠ دا ھاتە بازاری بەکارهێنان . لەناو موعتادەکاندا بەناوەکانی کۆکا، کەندی. سنۆ (بەفر)، ھەپی (خۆشی) و هتد...

بەناو بانگە و لە موخەدیراتە ترسناکەکانە. کراک ھەتا ئێستا لەم ماددیە بێ بەزەییتر نەھات بێتەنا کۆمەڵگاوە. بەجۆریک کەتەنیا جاریک چوون بەدوای کراک دا مرۆڤ بۆ ھەمیشە ‌ماڵوێران بکات!!. کراک عوسارە واتا پاڵاوتەی کۆکائینەو بەشێوەی ھەەڵمژین لەرێگای لووت یان کردن بەدووکەڵ و لە ماریجوانا ، یان لەرێگای پیپ تەدخین دەکرێت دەبێتەھۆی گەورەبونی دڵ و پاڵەپەستۆ ( فشاری خوین ) دەباتەسەر حاڵەتەکی ھێرشکارانە دەداتە مرۆڤ و وابەستەگی رەوانی زۆر قورس لەسەر موعتاد دادەنێت و زیپکەو برین لەسەر پێست دروست دەکات و مرۆڤ تووشی واھیمە دەکات بەجۆرەک کە زەمان و مەکانی بۆ نا دیاردەبێت حەشیش لەگیای کانابیس بەدەست دێت و بەشکڵی رەنگ قاوەیی کەم رنگ بەشکلی قالب دێتەبەر چاو لەگەڵ توتن یان ماری جوانا وەک سیگار دەکشرێت و بەناوەکانی ھاش، گراس، پۆت و سمۆک لای موعتادەکان ناسراوە.

لەسیەکان ، ھاتنەخواری ھێزی بەرگری لەش بێ مەسئولیەتی وناو گەنجان دا زۆر باوە. سەرتانی لەدەستدانی ھێزی رانەندەگی و تەوەەووم زایی و... لەئاساری مەسرەفی حەشیشن ھەر وەھا رۆنی حەشیش... لەحەشیش بەدەست دێت و توتنی پێ چەور دەکن و تەدخین دەکرێت. ئەسەراتی زۆر خراپی لەژنانی دووگیان ھەیەبە تایبەت لەسەر منداڵان بە جۆریک پاش لەدایک بوون لەباری رەوانیەوە زۆر موشکیلەیان ھەیە‌. بێجگە لەمانەکەزۆر ناسراون و بەر بڵاو مەسرەف دەکرین مەوادی دیکەوەک

مارجوانا ئێڵ ئێس دی ئامفتامین تی ئێچ سی

- وڵاتانی بەرهەمهێن کێن و بەچی مەبەستێک بەکاری دەهێنن؟

-وڵاتانی چین، ئەفغانستان بەگەورەتریین وەڵاتی بەرهەم هێنی ماددەی هۆشبەر ئەژمارد دەکرێن کە لە (٪٧٥) ماددەی هۆشبەری هەموو جیهان بەرهەم دەهێنن( تایلاند، لاوس، پاکستان، کۆڵۆمبیا، گوانتیمالا )وەک زۆرێک لە وڵاتانی بیانیی کراوە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتیی بەکار دەهێندرێت وەک وڵاتانی (هۆڵندا، ئۆرۆگوای، پرتوگال، چیک، فلەندا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا ).کە ئەم وڵاتانە رێگەیان داوە بۆ بواری دەرمانسازیی بەرهەم بێت، لە ژێر چاودێریی دەوڵەت.

ئێران بەسەرچاوەیەکی مەترسییداریی بەرهەم هێنان و ئاڵوگۆڕی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت و کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان، بازرگانییەکی لە رادەبەدەری پێوەدەکرێت، ئێران کە هاوسنورە لە گەڵ (ئەفغانستان-پاکستان-تورکیا-عێراق و هەرێمی کوردستان).

-ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن و کێن؟
ئالوودەبون ئەوەیە کە ھەرکەسێک خوو بەھەرشتێک بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتو‌انێت وازی لێ بەێنی مانای ئالوودەبوونە.

خووگرتن یا ئالوودە بوون جۆریان زۆرەلە وانە ئالوودە بوون بە ماددە ھۆشبەرەکان، جگەرە، کحول، یاری (قوومار، یاری کۆمپیوتر) ھەروەھا لە سەردەمی ئێستاماندا ئالوودەبوونی ئێنترنێتیشمان ھەیە واتە بەکارهێنانی ئینترنێت بەرێژەیەکی زۆر و ماوەی درێژ.

لەکۆمەلگای ئێمەدا ئاڵوودە بوون بە جگەرە زۆر باوە ، بەداخەوە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیش رووی لەزیادبوون دایە.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بەکارەێنانی ھەر یەک لەجگەرە و کەحول و ماددە ھۆشبەرەکان کاریگەری خراپی لەسەر باری تەندروستی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاشکرایە، سەرەڕای ئەوەش دیاردەی بەکارھێنانیان روو لەزیادبوون دایە.

زۆرێک لە وڵاتان، بەکاری دەهێنن بەڵام لە پاڵ ئەم بە یاسایی کردنەدا، بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی و بەمەبەستی بازرگانیی بەکار دەهێندرێت و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی تاک بەتاکی مرۆڤایەتیی هەیە، بەکارهێنەرانی توشی ماڵوێرانیی دەبن و بەرە و هەڵدێریان دەبات، چەندین کێشەی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و تەندروستیی و بەد رەوشتیی دەبن!

وەک وڵاتانی (ئەفغانستان، کۆڵۆمبیا، پاکستان، ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان )بە شێوە هەرەمەکى بەکارى دەهێنن و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر بەرە و هەڵکشان دەچێت! بەمەبەستی بازرگانیی بەکار دەهێندرێت، بەپێی ئامارەکان ساڵانە ژمارەی بەکار‌نەرانی ماددەی هۆشبەر بەرە و زیاد بوون دەڕۆن!!
-ئەو مەترسییانەی بەهۆی ماددەی هۆشبەرە و روو لەهەرێمی کوردستان دەکات لەچی ئاستێکدایە و رێگرییەکان چیین بۆ رووبەروو بوونەویە مەترسییەکان؟

لە ئاستێکی مەترسیداردایە، ساڵانە ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبنەر روو لە بەرزبوونەوە دەکات ئەگەر نموونە لە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایش لەهەرێمى کوردستان وەربگرین بەنموونە (ب.ڕ.ه.ک) بەشی ماددە هۆشبەرەکانوەرگیراوە رێژەى بەکارهێنان وبازرگانى کردن بەمادەى هۆشبەر مەترسیدارەو بەردەوام ڕوولەبەرزبوونەوەیە ، لە ساڵی ٢٠١٨ (٤٩) تۆمەتبار دەسگیر کراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ تا مانگی حەوت  ١١٠ تۆمەتبار دەستگیر کراوە.

رێگرییەکان چین بۆڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەکە

١. هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان، لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر.

٢. سزا دانی توندی، ئەوکەسانەی بازرگانیی پێوەدەکات.

٣. توەند و تۆڵکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و پارستنیان.

٤. هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و عێراق و کوردستان، ژمارە ٦٨ ساڵی ١٩٩٥

-وڵاتانى دراوسێ ئێران وتورکیاچ ڕۆڵێکیان هەیە لەهاتنەناوەوەى مادەى هۆشبەر بۆهەرێمى کوردستان؟

وڵاتانى دراوسێ بەتایبەت تورکیا وئێران لەهەمووحاڵەتەکانداچاویان بەکوردستان هەڵنایات بەردەوام دوژمنى کوردن وکێشەى بۆدروست دەکەن بەهەمان شێوەش خراپترین ڕۆڵیان هەیە لەهێنانەناوەوەى مادەى هۆشبەربۆهەرێمى کوردستان، بەتایبەتى وڵاتى ئێران وتورکیا بەهۆى ئەوەى هاوسنورن لەگەڵ ئەم دوودەوڵەتە واى کردووە تەواوى ئەومادە هۆشبەرانى دێنە هەرێمى کوردستان لەڕێگەى ئەم دوو وڵاتەوە هاوردە دەکرێن وبەئاسانى لەسنورەکانەوەدێتە ناوکوردستان بڵاوى دەکەنەوە وپارەیەکى زۆریان دەست دەکەوێت وبازرگانى پێوە دەکەن. سەرەڕاى ئەوڕێکارە توندانەى هێزەکانى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆرێگرى لەبڵاوبوونەوەى ئەم ماددە زیان بەخشە کرتوویەتیەبەر.
وڵاتانى دراوسێ بەتایبەت تورکیاوئێران لە هەموو حاڵەتەکاندا چاویان بە کوردستان هەڵنایات
-ڕێگاکانى بازرگانى بەمادەى هۆشبەر لەهەرێمى کوردستان چین وکێ لێیان بەرپرسە؟

چەندین ڕێگا هەیە بۆگواستنەوەى ماددە هۆشبەرەکان کەبەشێوەى زۆر نهێنى وجۆراوجۆر بازرگانى پێوەدەکرێت ودەگوازرێنەوە:

لەوانە تانکى بەنزین ،تایەی سپیرى ئۆتۆمبێل ،دانانى لەناوتابلۆى هونەرى،ئینجانەى گوڵ ،نوسینگەى گواستنەوەى شتومەک ،ماتۆر سکێل کۆلبەر وچەندین شێوازى نهینى وتایبەت لەم چەند مانگەى ڕبردوودا تازەترین شیوازى گواستنەوەى بەرێگەى ناوجەستەى مرۆڤ بەکارهاتووە خۆشبەختانە زۆرێک لەو رێگانە بەزوترین کات دەدۆزرێنەوە وئاشکرادەبن.

-کێ لێى بەرپرسە؟

دەوڵەت وهێزەئەمنیەکان وتاک بەتاکى ئەم کۆمەڵگایە لێى بەرپرسن لەم بوارەدا ڕاگەیاندن باشترین هۆکارە بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵک لەمەترسیەکانى بەکارهێنان وزیان ولێکەوتە خرابەکانى دەتوانێت هاوکارو پشتیوانێکى زۆر باشبێت بۆ ڕووبەڕووبونەى ئەومادە زیان بەخشە کەلەدواجار تەواوى کۆمەڵگا توشى زیان ومەترسى گەورەدەکات.
-ئامارەکان ئەوەمان پێ دەڵێن لەهەرێمى کوردستان تادێت بەکارهێنەران ڕێژەیان لەبەرزبوونەوەدایە هۆکارچییەوچۆن وبەچ ڕێگەیەک بەرەنگارى دەبنەوە ؟
١.بێ کارى
٢.هەڵوەشانەوەى خێزان
٣.دەست کەوتنى پارەیەکى زۆر لەبازرگانى کردن بەمادەى هۆشبەر
٤.خراپى بارى ئابورى لەهەرێمى کوردستان
٥.نەبونى هۆشیاریەکى تەواو لەزیان ولێکەوتەخراپەکانى ئەومادەیە لەناوهاوڵاتیان وبەتایبەت گەنجان
٦.هاوسنوربوون کوردستان وعێراق  لەگەڵ ئێران تورکیا سوریا لەم دواییانەدا بەهۆى هەژارى وشەروجەنگ بوونەبە شوێنى ساغ بوونەوەى مادەى هۆشبەر
٧.هاتوچۆکردنى هاوڵاتیان وگەڕانەوەیان وبەتایبەت هاتى کرێکارى بیانى بەتایبەتى ئێران وتورکیا وسوریا زاى کردوە کەیشتنى مادەى هۆشبەر بەکوردستان ڕوو لەبەرزبوونەوە بکات .
ئەمانەى سەرەوە بەشێکن لەهۆکارەکانى بەربڵاوبوونى مادەى هۆشبەر لەهەرێمى کوردستان وعێراق .
٨.تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش هۆکارێکى مەترسیدارن بۆ بڵاوبنەونەى ئەم مادانە بەشێوەى نهێنى .
٩.هەوڵەکانى ڕووبەڕووبونەوە بۆ ڕێگرى کردن لەبڵاوبونەوەى مادەى هۆشبەر گشتگیر نین،دەبێت تەواوى دەزگاکانى ڕاگەیاندن و ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتى هەست بەبەرپرسیارێتى بکەن بۆ ئەوەى کۆمەڵگا لەم مەترسیە گەورەیە بپارێزن کەهەڕەشەیە لەسەرداهاتووى کۆمەڵگا بەشێوەیەکى گشتى.
- چۆن کەسی تووشبوو بەمادەھۆشبەرەکان بناسینەوە؟
کاتێک ئەندامێکی خێزان دووچاری بەکارەێنان و ئالوودەبوون دەبێت بەمادە ھۆشبەرەکان، زۆر گرنگە خێزان ‌زانیاری ھەبێت دەربارەی ئەو نیشانانەی لەکەسی تووشبوودا دەردەکەوێت تاکو بەدەم چارەسەرەوە برۆن و کۆتایی بەژانکۆی خۆیان و ئەندامەکەیان بەێنن. بۆ ئەوەی خێزان سەرنج بداتە ئەو گۆرانکارییانەی لەرەفتار و کەسێتی ھەر ئەندامێکی بەکارھێن (Abuser) یان ئالوودەبوو (Addict) بەمادەھۆشبەرەکان پێویستەبەو نیشانانە ئاشنابن کەکەسی تووشبووی پێدەناسرێتەوە. ئەگەر ھەشت (٨) لەم نیشانانەی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوەبوونی ھەبوو لە ھەر تاکێکدا، دەکرێت یارمەتی خێزان بدات لەناسینەوەی ئەم حاڵەتە لە کاتێکدا خێزان لەباری گوماندا بێت بەرامبەری. گرنگترین ئەو نیشانانەش:‌ ١- تەسکبوونەوەی بیلبیلەی چا‌و.



٢- لێڵ بوونی رەنگی دەم و پێست و ژێر نینۆک و لێوەکان بەتایبەتی، ئەمەش بەھۆی رانەگرتنی باری تەندروستی ‌و بەد خۆراکییەوە.
٣- کەسی تووشبوو ئاو لەلوتی دەتکێ ‌و پژمین ‌و باوێشکدانی نائاسایی و زۆری ھەیە.
٤- بەبێ ‌ھۆکار ئاسایی وەنەوز دەدا ‌و شێوەی برۆ و برژانگی تێک دەچێت.
٥- گن بوونی دەنگ ‌و کۆکینی زۆر ‌و بەتایبەت لەبەرەبەیانیاندا.
٦- ددانی تووشبوو رەشایی ‌و کلس و نەخۆشی لەرادەبەدەری لەسەر دەردەکەوێت.
٧- فەرامۆشکردنی ‌ِرواڵەت وەک گرنگی نەدان بەجل ‌و بەرگ و پاکوخاوێنی.
٨- دەرکەوتنی خاڵی رەش ‌و شین و شوێنەواری سووتان و دەرزی لەسەر قۆڵ ‌و مەچەک و ھەندێ‌جار ناو پەنجەی پێ.
٩- لاواز بوونی ئارەزوو و توانای سێکسی بەتایبەت لەپیاواندا.
١٠- کێشەی بەردەوامی ھەرسی خۆراک ‌و ئازار ‌و ژانی گەدەو قەبز بوون.
١١- زۆر خورانی لەش ‌و جەستە، زۆرتر لوت و قاچ ‌و سک و لای روومەت.
١٢- زۆر جار قەترەی چاویان پێیە بۆ کەمکردنەوەی سوری چاو (بەتایبەت لای ئالوودەبووانی حەشیش).
١٣- تووشبووی مادە ھۆشبەرەکان خێرا زیز و توورە دەبێت ‌و دەتۆرێ، رەفتار و قسەی کتوپر و بێ‌سەر‌وبەر دەکات.
١٤- بەشێوەیەکی نائاسایی لەرادەی چالاکی خۆی کەم دەکاتەوەو لەئەرک و ئیشی جەستەیی خۆی دوور دەخاتەوە.
١٥- رۆژانە ھەندێکی زۆر پارەی دەوێت، زۆربەی کات بێ‌پارەیەو خەریکی قەرز کردنە.
١٦- لەگەڵ کەسانی گومان لێکراودا ھاتوچۆ دەکات ‌و پەیوەندی ھەیە( ئەوانەی ناوبانگی خراپیان ھەیە)، کەم قسەدەکات دەربارەی ھاورێ نوێیەکانی، ئێواران درەنگ دێتەوەماڵ.
١٧- تووشی شکست و بێتوانایی دەبێت لە پێراگەیشتن بەکاتەکانی دەوام کردنیدا.
١٨- لەژووری خۆی یان پێشاو ‌و حەمام یان لەشوێنەچۆڵەکاندا زۆر دەمێنێتەوەو پێی ناخۆشەچۆڵگەی لێ‌تێک بدرێت.
١٩- بەھۆی ئەو ھۆیانەی لەخاڵەکانی رابردوودا ئاماژەی پێکرا، درۆ و پەیمان شکێنی زۆر دەکات.
٢٠- ئیشی شاردراوەو گوماناوی ھەیەو جانتای پارەو شقارتەو پاکەتی جگەرە دەشارێتەوەو گیرفانی لەماڵەوە دەپارێزێت، کاتێک کە لە ماڵەوە نەبێت ئەگەر ژۆری خۆی ھەبێت دەرگاکەی کلیل دەدات.
٢١- حەزی لەرادەبەدەری لەچای خەست ‌و قورس ھەیە(دەکرێت تلیاکیشی تێدا بەکار بەێنێت).
٢٢- حەزی لەخواردنی ترشیات نییە و ئارەزووی زۆری لەخواردنی شتی شیرینە.
٢٣- ئالوودەبووی مادەکان لەناکاو یان لەکاتی نەخۆشیدا لەپشکنینی میز یان خوێن زۆر نیگەران دەبێت ‌و ھەوڵ دەدات دوای بخا یان ھەر نەیکا، لەترسی ئاشکرابوونی حاڵەتەکەی.
٢٤- نەرۆێشتن بۆ سەفەر ‌و سەردانی دوورە رێ ‌و لەئیفادی فەرمانگە خۆی دەدزێتەوە چونکە نیگەرانی دەست نەکەوتنی مادەی ھۆشبەرە.
٢٥- کەمبوونەوەی کراوەیی ‌و متمانە بەخۆبوون ‌و کۆششەکانی.
٢٦- حەب ‌و شروبی کۆدائیندار ‌و حەبی خەوھێنەری وەک دیازپام (‌ڤالیۆم) و حەبی زۆر بەھێزی دژی سکچوون (دیفنۆکسیلات) پاشکەوت دەکات و بەکاریان دەھێنێت.
٢٧- لەسەر جانتا و کەلوپەل و جلوبەرگیدا شوێنەواری سووتاوی دەبینرێت.
رێگەگرتن و بەرگرتن لە لەمادەى هۆشبەر بەم شێوەیەی لای خوارەوەجێبەجێ دەکرێت..

١: دەستنیشانکردنی ژمارەی ئالوودەبوونی بەئەلکحول بە کۆکردنەوەی زانیاریی و ناردنی تیمی گەرۆکی خاوەن ئەزموون بەتایبەتی لەناو گەنجان و گرووپەبێکارو ھەژارەکاندا.

٢: مەشقپێکردنی پزیشک و کارمەندو توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زانیارییان لەم جۆرەگرفتەدا ھەبێت و بتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن .

٣:بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی جەماوەر دەبێت ھاوڵاتیان راگەیاندنی راستەوخۆ ، رۆژنامە،گۆڤارو میدیاکانی بیستن و بینین ئاگاداربکرێنەوە.

٤: پەرلەمانی کوردستان پێویستەچەند بریارێک بۆ کەمکردنەوەی مەی خواردنەوەلەناو دانیشتوواندا دەربکات و دەبێت دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئامادەکردنی پرۆگرام و جێبەجێکردنی ئەم بریارانەلەلایەن وەزارەتەوە پەیوەندیدارەکانەوەرۆڵێکی سەرەکییان ھەبێت بریارەکان ئەمانەن:

١. گرانکردنی نرخی ئەلکحول لەرێگەی زیادکردنی باجەوە.

٢.کورتکردنەوەی ماوەی فرۆشتنی مەی لەبازارەکاندا .

٣.کەمکردنەوەی بری مەی لەناو بازارەکاندا

٤.تەنھا ئەو فرۆشگایانە مافی فرۆشتنی مەییان ھەبێت کەبەیاسا مۆڵەتیان پێدەدرێت .

٥.نابێت بە ھیچ شێوەیەک مەی بەمێرد منداڵ بفرۆشرێت .

٦ھەرکاتێک پێویست بێت تێستی ئەلکحول بۆ شۆفێر بکرێت

٧.دانانی پرۆگرامی رۆشنبیری تەندروستیی بۆ قوتابخانەو زانکۆکان زانیاری بۆ کەسێک بەبریکی زۆر کەول دەخواتەوە







Picsart-24-02-23-21-31-09-085