لەگوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەس کوژراو کەسێکیش برینداربوو.
ئەمڕۆ تەرمی دووکەس لە گوندی تەلعا لە شارەدێی وارکێ-ی سەربە پارێزگای دهۆک دۆزرانەوە و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە.
باس لەوە دەکرێت، کە بەهۆی کێشەی نێوان دووبنەماڵەوە شەڕ دروستبووە، بەشێوازێک لەکاتی سەردانیکردن و جەژنانە دووبارە کێشەکە نوێ بووەتەوە و شەڕ ڕوویداوە لەئەنجامیشدا دووکەس کوژراوەو کەسێكیش برینداربووە.
هەربەپێی زانیارییەکان ئەو دوو بنهماڵەیە لهكاتی چوونیان بۆ سهر گۆڕستان شهڕ لەنێوانیان دروست بوە و لهئهنجامدا دوو كهس كه ئامۆزای یهكترن كوژران و دوو كهسی دیكهش برینداریوون.
د. عەبدوڵڵا ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهۆک ئەوەی راگەیاندوە: “دوای ئەوەی بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخوشخانە، لەنێو نەخوشخانەشدا جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەدا روویدا و رەوشی نەخوشخانەی تێکداوە بۆیە داوا لە کەسوکاریان دەکەین لە نەخۆشخانەکە دوورکەونەوە بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانمان بکەین”.
س؛ پ. ڕێژنە
دارشتنەوە : سرود عبداللە
