١.ئەبراھام لینکۆلن لەساڵی ١٨٤٦ وەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا ھەڵبژێردرا ، بەڵام جۆن کینیدی لە ساڵی ١٩٤٦ بووە ئەندامی کۆنگریسی ئەمەریکا واتا سەد ساڵی رێک دوای ئەو ..
٢. لەساڵی ١٨٦٠ ئەبراھام لینکۆلن بووە سەرۆکی ئەمەریکا ، بەڵام جۆن کینیدی لەساڵی ١٩٦٠ بووە سەرۆکی ئەمەریکا ..
٣. ئەبراھام لینکۆلن بەدەستی بکوژێک تیرۆرکرا کە ناوی (جۆن بۆس) بوو و لەساڵی ١٨٣٩ لە دایک ببوو، بەڵام جۆن کینیدی بەدەستی بکوژێک تیرۆرکرا کە ناوی (اوزوالد) بوو و لەساڵی ١٩٣٩ لەدایک ببوو، ھەردوو بکوژەکەش دوای تیرۆرکردنی سەرۆکەکان کوژرانەوە ..
٤. بکوژی لینکولن تاوانەکەی لەنێو ھۆڵێکی شانۆ ئەنجامدا و دواتر رایکرد بۆ خانەیەکی جلو بەرگ و لەوێ کوژرا ، بەڵام بکوژی جۆن کینیدی لەنێو خانەیەکی جلوبەرگ ئەنجامیدا بەڵام لەنێو ھۆڵێکی شانۆگەری کوژرا ..
٥. ئەبراھام لینکۆلن لەرۆژی تیرۆرکردنی لە (١٤ ی ئەپرێلی ١٨٦٥ ) بە پاسەوانەکەی گووت " ھەست دەکەم یەکێک دەیەوێت بمکوژێت و کەسیش ناتوانێت رێگری لێ بکات .. ، بەڵام جۆن کینیدی لە رۆژی تیرۆرکردنی لە (٢٢ نۆڤەمبەری ١٩٦٣) بە پاسەوانەکەو خێزانەکەی گووت " چەند شتێکی ئاسانە کەسێک چەکێک بەدەست بگرێت و دووربینی لەسەر بێت و ئاراستەی منی بکات و بمکوژێت و کەسیش ناتوانێت سەرۆک رزگار بکات ..
٦. سکرتێرەی ئەبراھام لینکۆلن ناوی (مسز کینیدی ) بوو و سکرتێرەی جۆن کینیدی ناوی (مسز لینکۆلن ) بوو ..
٧. سکرتێرەی لینکۆلن ئامۆژگاری کرد کە نەچێتە شانۆگەرییەکە و سکرتێرەی جۆن کینیدی ئامۆژگاری کینیدی کرد کە نەچێتە شاری دالاس ..
٨. ھەردووکیان لەرۆژی ھەینی تیرۆرکران و ھەردووکیان خێزانی خۆیان لەگەڵ دابوو ، خێزانی ھەردووکیان پشتگیریان لە مافەکانی مرۆڤ دەکرد و دژی رەگەز پەرستی بوون ..
٩. خێزانی لینکۆلن پێشتر دەزگیرانی کەسێکی دیکە بوو و خاوەن قژێکی رەش بوو و زمانی فەرەنسی دەزانی و لە تەمەنی ٦٤ ساڵی کۆچی دوایی کرد ، و خێزانی کینیدی بەھەمان شێوەی پێشتر دەزگیرانداری کەسێکی دیکە بوو و قژی رەش بوو و زمانی فەرەنسی دەزانی و لەتەمەنی ٦٤ ساڵی کۆچیی دوایی کرد ..
١٠. لینکۆلن کاتێک لە ژیاندا مابوو ، یەکێک لە منداڵەکانی لەدەستدا ، بەھەمان شێوە کینیدی کاتێک لە ژیاندا مابوو یەکێک لە منداڵەکانی لەدەستدا ..
١١. دوای لینکۆلن سەرۆک ئەندرۆ حۆنسۆن ھاتە سەر حوکم کە لەساڵی ١٨٠٨ لە دایک ببوو ، بەڵام لە دوای کینیدی کەسێک ناوی لیندۆن جۆنسۆن بوو و لەساڵی ١٩٠٨ لە دایک ببوو ..
